تەندروستی

توێژینەوەیەک ھۆکاری سەرەکی نەخۆشی شێرپەنجە ئاشکرا دەکات


توێژینەوەیەک کە لەلایەن زانایانی سەنتەری توێژینەوەی شێرپەنجە لە بەریتانیا ئەنجامدراوە، جەخت لەسەر ئەوە دەکاتەوە، کە خۆبەدورگرتن لە تووشبوون بەشێرپەنجە زۆر ئاسانترە لە چارەسەرکردنەکەی، ئەگەر کەسە توانای کۆنترۆڵی ئارەزووەکانی بکات و بەشێوەیەکی تەندروست ژیا.

پسپۆڕانی ئەو سەنتەرە پزیشکییە ئەو پاڵنەرانەیان دیاریکردووە کە ھۆکارن بۆ دەرکەوتنی نەخۆشی شێرپەنجە کە بەڕێژەیەکی زۆر مرۆڤ دەتوانێت کۆنترۆڵیان بکات.

ئەو شارەزایانە گەیشتوون بەو دەرئەنجامەی کە ھۆکاری سەرەکی شێرپەنجە کێشانی جگەرەیە بەڕێژەی ١٧.٧% لای پیاوان و ١٢.٤%ی لای ژنان.

ھۆکاری دووەم کە بەھەمان شێوە مرۆڤ دەتوانێت کۆنترۆڵی بکات، کێشی زیادەیە، ھۆکاری سێیەم تیشکی سەروو بنەوشەییە.

ھەروەھا لە ھۆکارەکانی تر زۆر خواردنەوەی کھولە، پیسبوونی ژینگەو کەم خواردنی میوە.

ئەو شارەزایانە پێیان وایە، پەیڕەوکردنی سیستمێکی خواردنی تەندروست گرنتی ئەوە نادات کەسەکە تووشی نەخۆشی شێرپەنجە نەبێت، بەڵام ئەگەرەکانی تووشبوونی زۆر کەمدەکاتەوە.


6 مانگ پێشتر - Mar 31 2018 10:58AM
Print Friendly and PDF
زیاتر