تەکنەلۆژیا

لینۆڤۆ لاپتۆپی یۆگا ٧٣٠ لەنیسانی ئەمساڵدا دەخاتە بازاڕەوە


لەمیانەی دوایین پێشانگەی ساڵانەی (Mobile World Congress) کە تا سەرەتای مانگی ئازار بەردەوام بوو کۆمپانیای (Lenovo) لاپتۆپی (Yoga 730)ی ئاشکرا کرد کە نوێترین لاپتۆپی سستمی ویندۆز 10ی کۆمپانیاکەیە.
(Yoga 730) بەدوو قەبارەیی جیاواز بەرھەمدەھێنرێت کە 13 ئینچ و 15 ئینچە و ھەردووکیان پرۆسێسەری (Core i7)ی نەوەی ھەشتەمەی (ئینتێل)یان بۆ دانراوە.
سەبارەت بەتایبەتمەندی گرافیک، لاپتۆپە قەبارە 13 ئینچەکە گرافیک کاردێکی جۆری (UHD Graphics 620)ی ھەیە بەڵام قەبارە 15 ئینچەکە گرافیک کاردێکی ئاستبەرزتری بۆ دانراوە کە بریتیە لە (GTX 1050).
ھاوکات ڕامی لاپتۆپی (Yoga 730)ی لەھەردوو ڤێرژنەکەدا 16 گیگابایتە بەڵام توانای ئەمبارکردنیان جیاوازە بەجۆرێک ئەوەی یەکەمیان 512 گیگابایت لەخۆدەگرێت و ئەوەی تریان دەگاتە یەک تێرابایت.
بەوتەی کۆمپانیای (Lenovo) بڕیارە لاپتۆپی (Yoga 730) لەمانگی نیسانی ئەمساڵ بۆ بەکارھێنەران فەراھەم بکرێت.


4 مانگ پێشتر - Mar 31 2018 2:32PM
Print Friendly and PDF
زیاتر