تەندروستی

بزانە پارچەکردنی خواردن لەسەر تەختە باشترە یاخود پلاستیک


خانمی بەڕێز ڕۆژێک ئەو پرسیارەت لەخۆت کردووە کە ئایا کەرتکردنی خواردن لەسەر تەختە بەسودترە یاخود پلاستیک.
بەپێی توێژینەوەیەک کە لە ئەمریکا ئەنجامدرا دەرکەوت پارچەکردنی خواردن لەسەر تەختە کەمتر بەکتریای لەسەر کۆدەبێتەوە بەراورد بە پلاستیک بە واتایەکی تر کەمتر بەکتری بۆ دەچێت لە چاو پلاستیکدا.

توێژینەوەکە ھەستا بە کەرتکردنی خواردن لەسەر تەختە ھەروەھا پلاستیک  لە دوایدا تەختەکە و پلاستیکەکەشیان پاکردەوە و دوای سێ خولەک تواندرا لە %٩٩ی ئەو بەکتریای کە بە تەختەکەوەبوو لێیبەکەنەوە بەڵام بە پێچەوانەوە پلاستیکەکەوە بەکتریاکەی ھەر پێوەی مابوو.

ھەروەھا توێژینەوەکە ئامۆژگاریشدا دا لە کاتی دروستبوونی ڕوشاوی لە سەریشی پێویستە بگۆڕدرێت ڕوشاوی ژینگەیەکی گونجاوە بۆ کۆبوونەوەی بەکتریا، داواشیکرد ھەفتەی جارێک بەم شێوەیە پاکبکرێتەوە:

سێ لیتر ئاو و ماددەی پاکەرەوە تێکەڵ بکرێت و لە پاشاندا بۆ ماوەی نیو کاتژمێر بکرێتە ناوی  لە دوایدا جوان بشۆردرێت و بکرێتە بەر ھەوایەکی پاک بۆ ئەوەی  وشک ببێتەوە ھەروەھا دەشتواندرێت سرکەی سپی لێبدرێت و وازی لێبھێندرێت ھەتا جوان وشکدەبێتەوە.

لەکۆتای توێژینەوەکەدا جارێکی دیکە ئامۆژگاریان دا لەکاتی بوونی ڕوشاویدابگوِرَدرێت و بۆ ئەوەی بەکتریای پێوە نەنوسێت یاخود کۆنەبێتەوە.


6 مانگ پێشتر - Apr 1 2018 10:04AM
Print Friendly and PDF
زیاتر