هەمەڕەنگ

دڵخۆشترین وڵاتی ساڵی 2018 دیاریکرا


بەپێی ڕاپۆرتێکی ساڵانەی ڕێکخراوی یونیسێف کە بۆ دیاریکردنی  دڵخۆشترین وڵات بۆ ساڵی 2018 ئەنجام درا لێکۆڵینەوەکە پشتی بەست بە تەمەنی مامناوەند و پشتگیری کۆمەڵایەتی دەوڵەت بۆ خەڵکەکەی و پێگەی وڵاتان لە ڕووی گەندەڵیەوە دەرکەوت دڵخۆشترین وڵات لە جیھاندا وڵاتی فنلەندایە  ھەرچەندە وڵاتی نەرویج ساڵی پار وەک دڵخۆشترین وڵات لە جیھاندا دەستنیشانکرا بەڵام لەم ساڵدا پلەی دووھەمی ڕیزبەندیەکەی بەدەست ھێنا.

ھەریەکە لە وڵاتانی دانیمارک و ئایسلەندا و سویسرا و ھۆڵەندا و کەنەدا و نیوزلەندا و سوید و ئوستوڕالیاش توانیان پلەی دەیەمی ڕیزبەندیەکە  بەدەستبھێنن و ھەر چەندە وڵاتی ئەمریکا ساڵی پار توانی پلەی دوانزە ھەمی ڕیزبەندیەکە  بەدەست بھێنێت بەڵام ئەم ساڵ شەش پلە ھاتە دواوە و چووە پلەی ھەژدەھەمینەوە.



6 مانگ پێشتر - Apr 1 2018 12:35PM
Print Friendly and PDF
زیاتر