تەکنەلۆژیا

ئامێری پیکۆ چاودێری کوالیتی ھەوا دەکات


ئامێری Pico یەکێکە لەنوێترین ئامێرە زیرەکەکانی چاودێری کوالیتی ھەوا کە قەبارەیەکی بچووکی ھەیە و کێشی تەنیا 42 گرامە.
ئامێرەکە ھەستەوەری جۆری (MEMS) و (CMOSens) و ھەستەوەری لەیزەری ھەیە کە رێگەی پێدەدات بەکتومتی رێژەی پێکھاتە زیانبەخشەکانی وەک (دوانۆکسیدی کاربۆن) و ماددە کیمیاییەکانی تر لەھەواکەدا بپێوێت.
جگە لەوەش ئامێری Pico پلەی گەرمی و رێژەی شێ لەھەواکە تۆمار دەکات.
لەھەمووی گرنگتر ئەوەیە کە ئامێرەکە لەگەڵ خزمەتگوزاری (ئەلێکس) کاردەکات ئەوەش رێگە بەبەکارھێنەر دەدات بەفەرمانی دەنگیی کۆنترۆڵی بکات.
ھاوکات ئامێری Pico کۆنێکت دەبێت لەگەڵ ئامێرە زیرەکەکانی تری ناوماڵ وەک فلتەری زیرەک و کۆندیشنەر.
ئامێرەکە پاتری بۆ جێگیر نەکراوە بەڵکو لەڕێی سمارتفۆن یان پاوەر بانکەوە ووزەی بۆ دابین دەکرێت.
بڕیارە ئامێری زیرەکی Pico لەمانگی نیسانی ئەمساڵدا بخرێتە بەردەست.



8 مانگ پێشتر - Apr 1 2018 4:08PM
Print Friendly and PDF
زیاتر