تەکنەلۆژیا

کۆمپانیای بایتۆن ڕەوتی کارکردن لەئۆتۆمبێلە کارەباییەکەیدا خێراتر دەکات


کۆمپانیای Bytonی چینی کە سەرەتای ئەمساڵ لەمیانەی پێشانگای CES2018 بیرۆکەی ئۆتۆمبێلە کارەباییە ناوازەکەی خۆی نمایش کرد کە بەنیازە تایبەتمەندی لێخورینی بێشۆفێری بۆ زیاد بکات.
بۆ ئەو مەبەستە پرۆژەیەکی ھاوبەشی لەگەڵ کۆمپانیای Aurora ڕاگەیاند کە ئامانج لێی سوود وەرگرتنە لەئەزموون و شارەزایی ئەو کۆمپانیایە بۆ پەرەپێدانی سیستمی لێخوڕینی بێ شۆفێر بۆ ئۆتۆمبێلی کارەبایی Byton.
لەم پرۆژە ھاوبەشەدا ئاستی چوارەمی سیستمی ئۆتۆمبێلی بێشۆفێر لەماوەی دوو ساڵی داھاتوودا تاقی دەکرێتەوە کە لەبنەڕەتدا لە 5 ئاست پێکھاتووە.
لەئاستی چوارەمدا ئۆتۆمبێلەکە کۆنترۆڵی لێخوڕینەکە دەکات لەچەند بارودۆخێکی دیاریکراودا، لەکاتێکدا ئاستی پێنجەم وا دەکات ئۆتۆمبێلەکە لەھەموو بارودۆخ و ژینگەیەکدا بەتەواوی ئەرکی لێخوڕین بگرێتە ئەستۆ و بەھیچ شێوەیەک پێویستی بەشۆفێر نابێت.
جێی ئاماژەیە کۆمپانیای Byton لەپلانیدایە ئۆتۆمبێلە نوێیەکەی لەسەرەتای ساڵی 2019 لەچین بەردەست بکات و لەساڵی 2020 دەست بکات بەفرۆشتنی ئەو ئۆتۆمبێلە لەئەمریکا و ئەوروپادا.



8 مانگ پێشتر - Apr 1 2018 5:13PM
Print Friendly and PDF
زیاتر