تەکنەلۆژیا

زانایان گەشە بە پشکنینی خوێن لە ڕێگای مۆبایلی زیرەکەوە دەدەن


زانایان لە زانکۆی ساوس فلۆریدا توانیان پشکنینی خوێن بەرەو پێش بەرن لە ڕێگای بەکارھێنانی مۆبایلی زیرەکەوە کە دەتواندرێت تەنی دژ بە بەکارھێنانی ئەنزیم بدۆزرێتەوە. 
 
ئەم پشکنینە نوێیە کە پێی دەوترێت"Melisa" ئامێرەکە کێشی نیوکیلۆگرامە و بریتیە لە گەرمکەرێکی ئاوی خوێنەکەی تێدا دادەندرێت و شی دەکرێتەوە لە ڕێگای گرتنی وێنەوە بە مۆبایلەکە و ئەم پشکنینە پشت بە شیکاری پڕۆتین و ھۆڕمۆن دەبەستێت بەھۆی ئەنزیمی “ELISA" کە دەتوانێت پشکنین بۆ زۆر نەخۆشی وەک ئایدژ ئەنجامبدات

ئەم شێوازە نوێیەی پشکنین  زۆر سود بە مرۆڤ دەگەیەنێت وا دەکات  پێویست بە  سەردانیکردنی تاقیگە بە تایبەتیش بەساڵاچوان و ھەروەھا ئەم پشکنیە کاتی کەمیشی دەوێت و ئەو پارەیەش دەگەڕێنێتەوە کە لە پشکنیندا خەرج دەکرێت.


8 مانگ پێشتر - Apr 2 2018 12:35PM
Print Friendly and PDF
زیاتر