تەندروستی

ژنان و پیاوان لەبەر ئەم ھۆکارانە لە دوای ھاوسەرگیری کێشیان زیاددەکات


بەپێی توێژینەوەیەک ئەو کەسانەی ھاوسەرگیری ئەنجام دەدەن لە زۆر کاتدا دووچاری زیادبوونی کێش دەبن بەراورد بەو کەسانەی کە ھیچ پەیوەندیەکی سۆزداریان نیە توێژینەوەکە لە ساڵی ٢٠٠٥ ھەتا ٢٠١٤ واتە ٩ ساڵی خایاند،لە دوای پشکنین بۆ ١٥ ھەزار کەس کە نیوەی پیاو و نیوەی ژن بوو دەرکەوت پەیوەندیەکی زۆر لە نێوان پەیوەندی سۆزداری یاخود ھاوسەرگیری و توانای پەیوەستبوون بە پەیڕەوی خۆراکیەوە ھەیە،ئەو کەسانەی ھاوسەرگیریان ئەنجامداوە زۆر بەکەمی پابەندی ژیانێکی تەندروست دەبن بەراورد بەو کەسانەی کە ھاوسەرگیریان ئەنجام نەداوە بەم ھۆیەشەوە دووچاری زیادبوونی کێش دەبن.

لە توێژینەوەکەدا کە تەمەنی جۆراوجۆر نیوەی ژن و نیوەی پیاو بەشداریان تێداکرد ھیچ جیاوازیەکی لە نێوان ژن و پیاواندا نەبینی واتە  ھەمان کاریگەری لەسەرھەردوولایان دروستبوو ، سەرۆکی توێژینەوەکە دەڵێت لە دوای ئەنجامدانی ھاوسەرگیری ژن و مێرد  بەراورد بەو کەسانەی کە ھاوسەرگیریان ئەنجام نەداوە خواردن زۆر دەخۆن ھۆکارەکەشی بۆ  ئارامی زۆری مێشک لە دوای ھاوسەرگیری و کەمی پاڵەپەستۆی دەرونی ھەروەھا ھەستکردن بەوەش کە چی تر پێویستیان بە ڕاکێشانی سەرنجی دەوروبەریان نیە و گرنگی بەوە نادەن کە کێشیان زیادببێت بە ھۆکاری سەرەکی زیادبوونی کێش  ھەروەھا منداڵبوونیشیان بە یەکێکی تر لە ھۆکارەکان داناوە.

توێژینەوەکە ئاماژەی بەو مەترسی و زیانانەش کردووە کە بەھۆی زیادبوونی کێشەوە دووچاری مرۆڤ دەبێت وەک شەکرە و بەرزبوونەوەی پەستانی خوێن ھەروەھا کەسی قەڵەو زیاتر دووچاری جەڵدە و توشبوون بە ڕەقبوونی دەمارەکانی خوێن دەبن کە ھەندێک جار دەبێتە ھۆی  مردن.


ھەر بەپێی توێژینەوەیەکی دیکە کە ئەنجامدراوە دەرکەوتووە پەیوەندیەکی زۆر لە نێوان سەرەتای یەکەمی ھاوسەرگیری و زیادبوونی کێش کە ھەندێک کات ٤ بۆ ١٠ کیلۆگرام لە زۆر کەسدا زیاددەکات ھەیە،ھۆکارەکەشی بۆ ئەوە گەڕاندۆتەوە خانمان لەسەرەتای ھاوسەرگیریدا بۆ ڕاکێشانی سەرنجی ھاوسەرەکانیان گرنگی بە ئامادەکردنی خواردنی خۆش دەدەن و بە ھۆی خۆشی خواردنەکانەوە وا دەکات زیاتری لێبخورێت و ھەروەھا گوێنەدان بە زیادبوونی کێش لە دوای ھاوسەرگیری بە یەکێکی تر لە ھۆکارەکانی زیادبوونی کێشیان داناوە.


4 مانگ پێشتر - Apr 2 2018 2:16PM
Print Friendly and PDF
زیاتر