تەکنەلۆژیا

ئەپڵ داھێنانێکی نوێ بۆ بواری پەروەردە و فێرکردن پەرەپێدەدات



لەچوارچێوەی داھێنانەکانیدا کۆمپانیای ئەپڵ بەرھەمھێنانی ئایپادێکی نوێی بەقەبارەی ٩.٧ ئینج ئاشکراکرد کەچەندین تایبەتمەندی ئاست بەرزی ھەیە و تایبەتە بەخوێندکاران.
ئایپادە نوێیەکەی ئەپڵ قەڵەمێکی زیرەکی لەگەڵدایە کەپێی دەوترێت (ئەپڵ پێنسڵ) بۆ کارپێکردنی چەندین ئەپڵیکەیشن کەبەئامانجی ھاوکاریکردنی منداڵان و خوێندکاران لەبواری پەروەردە و فێرکردندا پەرەی پێدراوە. 
چاوەڕوانیش دەکرێت ھەریەکە لەئەپڵیکەیشنەکانی "سکوڵ وێرک و ئەپڵ تیچەر"ی بۆ بەردەست بکرێت بەئامانجی ھاوکاریکردنی خوێندکار و مامۆستایان لەبواری پەروەردەکردندا.
ئایپادە نوێیەکە بەم نزیکانە لەکۆگاکانی ئەپڵ بەردەست دەکرێت بەڕەنگەکانی رەساسی و خۆڵەمێشی و ئاڵتونی، ئەم تابلێتە تایبەتمەندیی (تەچ ئایدی) و (کامێرای ئێچ دی فەیس تایم)ی ھەیە و باترییەکەی بەرگەی ١٠ سەعات کارکردن دەگرێت، کامێرای ئەم ئایپادە (٨ مێگاپکسڵ)ە.



8 مانگ پێشتر - Apr 2 2018 2:20PM
Print Friendly and PDF
زیاتر