تەکنەلۆژیا

ڤیدیۆگەیمی پیلەرس ئۆف ئیتێرنیتی سبەی بۆ پلاتفۆرمە جیاکان فەراھەم دەکرێت


ڤیدیۆگەیمی پیلەرس ئۆف ئیتێرنیتی سبەی بۆ پلاتفۆرمە جیاکان فەراھەم دەکرێت

کۆمپانیای Obsidian Entertainment سەرگەرمی پەرەپێدانی بەشی دووەمی ڤیدیۆگەیمی Pillars of Eternity یە کە لەجۆری رۆڵ پلەیە.
بەشە نوێیەکە بە Pillars of Eternity II: Deadfire ناودەبرێت کە بەبەراورد لەگەڵ بەشی یەکەمدا گرافیکێکی ئاستبەرزتری ھەیە و کارەکتەری نوێی بۆ زیادکراوە.
لەو ڤیدیۆگەیمەدا، ئەو بڕیاڕانەی کارەکتەری سەرەکی ڤیدیۆگەیمەکە دەیدات کاریگەری دەبێت لەسەر ڕێچکەی رووداوەکان ئەوەش چێژێکی زیاتر بەیارییەکە دەبەخشێت.
بڕیارە لەسەرەتادا ڤیدیۆگەیمی Pillars of Eternity II: Deadfire لە ٣ی مانگی نیساندا بۆ بەکارھێنەرانی مایکرۆسۆفت ویندۆز و لینێکس و ماک بەردەست دەکرێت.
دواتر ڤیدیۆگەیمەکە لەچەند مانگی کۆتایی ٢٠١٨ دەگاتە بەردەستی بەکارھێنەرانی ئامێرەکانی پلەیستەیشن ٤ و ئێکس بۆکس ١ و نێنتێندۆ سویچ.


8 مانگ پێشتر - Apr 2 2018 4:46PM
Print Friendly and PDF
زیاتر