تەندروستی

باشترین مادە خۆراکییەکان بۆ دابەزاندنی کێش


زۆربەمان بەتایبەت ژنان خەون بەدابەزاندنی کێشەوە دەبینین، بەدیھێنانی ئەم خەونەش ئاستەم نیە، ئەم مادە خۆراکیانەی کە لە خوارەوە باسیان دەکەین، یارمەتیدەرە بۆ بەدیھێنانی ئەو خەونەو دابەزاندنی کێش.

- سرکەی سێو: بەکارھێنانی سرکەی سێو لەگەڵ خواردنی تردا، ھەڵمژینی مادەی گلوکوز کەمدەماتەوە، ھەستکردن بەتێری درێژ دەکاتەوەو ئارەزووی خواردنیش کەمدەکاتەوە.
- ماسی تونا، بڕێکی زۆر پرۆتین و زەیتی ئۆمیگا ٣ تێدایە، کە بەخواردنی لەگەڵ سەوزەوات دا بەسودە بۆ جەستەیەکی ڕێک.
- بیبەری توون: یەکێکە لەو مادە خۆراکیانەی کە ھەر لە کۆنەوە بۆ دابەزاندنی کێش سودی لێ وەرگیراوە.
- چای سەوز: ئارەزووی خواردن ناھێڵێت بەمەش ژەمەکانی خواردن کەمدەبێتەوەو یارمەتیدەردەبێت لە دابەزاندنی کێش دا.
- دارچینی: یارمەتی دابەزاندنی کێش و کاری ھەرس کردن باشتر دەکات، ھەروەھا رێژەی شەکر لە خوێن دا ڕێکدەکاتەوە.
مەعکەرۆنە: وەک ئاشکرایە مەعکەرۆن، لە گەنم دروست دەکرێت کە بڕێکی زۆر ئەلیافی تێدایە، کە دواجار بەسودە بۆ دابەزاندنی کێش.
چەرەسات: خواردنی ٣٠ گرام چەرەسات، بەسە بۆ بەرھەمھێنانی ھۆرمۆنی سیروتینین کە مێشک و دەروون ئارام دەکاتەوە بەدرێژایی ڕۆژەکە، ھەروەھا ئارەزووی خواردن کەمدەکاتەوە.
ھەنگوێنی سروشتی: بەکارھێنانی ھەنگوین لەجیاتی شەکر دەبێتەھۆی کەمبوونەی یەکەی گەرمی لەلەشدا، ھەروەھا ڕێژەی شەکریش بەرزناکاتەوە، بەڵکو یارمەتی ھاوسەنگی دەدات.
نیسک: یارمەتی سوتانی چەوری لەش دەدات.
بەھارات: ڕێگری دەکات لە کۆبوونەوەی چەوری لە لەشدا.


4 مانگ پێشتر - Apr 2 2018 6:07PM
Print Friendly and PDF
زیاتر