تەندروستی

ئەم چەند خۆراکە پەستانی خوێن بەرزدەکاتەوە


بەرزی پەستانی خوێن یەکێکە لە مەترسیدارترین و بڵاوترین کێشە تەندروستیەکانە، چونکە ھۆکارە بۆ دەرکەوتنی چەندین کێشەی تەندروستی دیکە وەک "نەخۆشیەکانی دڵ و گورچیلەکان، بەپێی توێژینەوەکان کە لەلایەن پێگەی "بولد سکای بڵاوکراوەتەوە، مرۆڤ دەبێت لەم چەند خۆراکە خۆی بەدووربگرێت:-

١- دوور بکەوەرەوە لە خواردنی خۆراکی ناو قوتوو ، چونکە دەبێتە ھۆی بەرزبوونەوەی پەستانی خوێن، باشتر وایە لەجیاتی خواردنی خۆراکی قوتو ، میوە و سەوزە زیاد بکەیت بۆ ژەمەکانت.
٢- زۆر بەکارھێنانی خوێ لە ژەمەکاندا دەبێتە ھۆی بەرزبوونەوەی پەستانی خوێن کە ئەمەش زیان بە تەندروستی مرۆڤ دەگەیەنێت.
٣- زیادەڕۆیی کردن لە خواردنی خۆراکی چەور ئاستی کۆڵیسترۆڵ لە خوێندا زیاد دەکات و ئەمەش ھۆکارە بۆ بەرز بوونەوەی پەستانی خوێن.
٤- زیادەڕۆیی کردنیش لە خواردنەوەی قاوە دەبێتە ھۆی بەرزبوونەوەی پەستانی خوێن.



4 مانگ پێشتر - Apr 3 2018 11:19AM
Print Friendly and PDF
زیاتر