هەمەڕەنگ

باشترین 10 وڵاتی ساڵی 2018 بناسە


کۆمپانیای  "USN" ئەمریکی تایبەت بە شیکار و ھەڵسەنگاندن ڕاپۆرتێکی لەبارەی باشترین وڵات بۆ ساڵی 2018 ئەنجامدا،لە ڕاپۆرتەکەدا کە 80 وڵاتی لەخۆ گرتبوو  لەسەر بنەمای چەند پێوانەیەکی دیاریکراوی وەک بەرزی ڕێژەی ئاستی کارکردن و  ڕۆشنبیری کەلتوری و داب و نەریت لە کۆمەڵگادا ئەنجامدرا

بۆ جاری دووھەم بەھۆی سەرکەوتووی سویسرا لە ڕووی گرنگیدان بە تاک ، ژینگە ،ئابوری ، دەسەڵات و ئازادی و ڕوونی دەسەڵات توانی پلەی یەکەم وەک باشترین وڵات لە جیھاندا بەدەست بھێنێت،لە دوای ئەویش وڵاتی کەنەدا دادەندرێت بە باشترین وڵات لە جیھاندا بەھۆی گرنگیدان بە پەروەردەی منداڵان و گونجاویشی بۆ کۆمپانیا تازەکان و برەودان بەکار ،ھاوکاریکردنی کەرتی خوێندن و خانەنشینی و  بەھێزکردنی ڕۆڵی خانمان و بەرەوپێشبردنی ڕۆشنبیری و شارستانی و لەگەڵ گرنگیدان بە ژینگە و کەمکردنەوەی پیسبوون توانی پلەی دووھەم  وەک باشترین وڵات لە جیھاندا بەدەست بھێنێت.

لە دوای ئەویش ئەڵمانیا دێت کە دادەندرێت بە وڵاتێکی زۆر مۆدرێن بەتایبەتیش لە ڕووی بەرھەمھێنان و پیشەسازی و کار ،ھەروەھا بەرەوپێشبردی کەرتی پیشەسازی و کۆمپانیا تازە گەشەکردووەکان  و تایبەتمەندە بە ڕوونی دەسەڵاتەکانی و توانیویەتی گوزەرانێکی باش بۆ ھاوڵاتیەکانی دابین بکات لەگەڵ گرنگیدانی زۆر بە کەرتی خوێندن لەم وڵاتەدا.


لە پاش ئەم سێ وڵاتەش ڕیزبەندیەکە بەم شێوەیەیە  

4-بەریتانیا

5-ژاپۆن

6-سوید

7-ئوستوڕالیا

8-ئەمریکا

9-فەرەنسا 

10-ھۆڵەندا دێت

  




6 مانگ پێشتر - Apr 3 2018 11:36AM
Print Friendly and PDF
زیاتر