تەکنەلۆژیا

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان و زیانەکانی لەسەر ژیانی ھەرزەکاران


بەپێی توێژینەوەکان، تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان و تۆڕەکانی نامەگۆڕینەوە، کە بوونەتە بەشێکی سەرەکی لە ژیانی ڕۆژانەی ھەرزەکاران دەبنە ھۆی بڵاوبونەوەی قەلەقی‌و خەمۆکی.
ھەر بەپێی توێژینەوەکان، کە لەلایەن رێکخراوی "ڕۆیال ھێلس" ئەنجامدراوە، پرسیار لەھەرزەکارانی تەمەن ١٤-٢٤ کراوە، کە چۆن تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان کاریگەری ھەبووە بۆ سەر ژیانیان.
لەئەنجامدا دانیان بەوەدا ناوە، کە تۆڕەکانی سناپچات ، فەیسبووک‌و ئینستاگرام بوونەتە ھۆی تووشبونیان بە خەمۆکی ، تەنیایی، دوودڵی‌و شێواندنی  شێوەی لەشیان.
زانایان ھۆشداری دەدەن، کە ھەم ھەرزەکاران بڕی بەکارھێنانی تۆڕەکۆمەڵایەتییەک کەمبکەنەوەو لەھەمان کاتدا دایک‌و باوکان ڕێگریان لێکەن.



6 مانگ پێشتر - Apr 3 2018 11:40AM
Print Friendly and PDF
زیاتر