هەمەڕەنگ

توێژینەوەیەک ئەو گەلانە دیاریدەکات کە زۆر دەخەون


توێژینەوەیەک ئەو گەلانەی دیاریکردووە کە زیاتر لە گەلانی تر دەخەون، ھەر بەپێی توێژینەوەکە کاتەکانی خەو لە وڵاتێکەوە بۆ وڵاتێکی تر بەپێی باری گوزەران جیاوازە.

توێژینەوەکە دەریخستووە درێژترین ماوەی نوستن گەلی نیوزلەندییە کە ٧ سەعات و ٤٠ خولەک دەخەون.
دوای نیوزلەندا، ھەریەک لە ھۆڵنداو فنلەنداو ئوسترالیاو بەریتانیا تا پلەی پێنجەم دێن بە ٧ سەعات و نیو.
لە پلەی شەشەمدا ڕوسیا دێت کە ٧ سەعات و ١٠ خولەک دەخەون، دانیشتوانی ژاپۆن و کۆریای باشوور و سعودییە، ٦ سەعات و نیو دەخەون.
بەشێوەیەکی گشتی ناوەندی سەعاتەکانی خەو لەسەر زەوی ٧ سەعات و ١٢ خولەکە.
ھەر لەو توێژینەوەیەدا دەرکەوتووە پیاوان بەشێوەیەکی گشتی ٢٠ خولەک لە ژنان زیاتر دەخەون، ھەروەھا ئەو وڵاتانەی پێشکەوتوون زیاتر دەخەون.


4 مانگ پێشتر - Apr 3 2018 6:28PM
Print Friendly and PDF
زیاتر