تەکنەلۆژیا

یەکەمین نەخشەی "3D" بۆ گڕکانەکان دروست دەکرێت



زانایانی زانکۆی (ئەبیردین) یەکەمین نەخشەی سێ دووریان بۆ گڕکانە چالاکەکان ئامادەکرد کەتەکنیکی (Thermal Imaging)ی تێدا بەکارھاتوە. 
ئەم نەخشە نوێیە لەسەر گڕکانی (سترۆمبۆلی) لەئیتاڵیا پەیڕەوکراوە و بۆ ئەوەش زانایان سودیان لەو گرتە ڤیدیۆییانە وەرگرتوە کەلەرێی درۆنەکانەوە تۆمارکراوە.
بۆ ئەو مەبەستەش زانایانی زانکۆی ئەبیردین و ئۆسلۆ پەرەیان بەجۆرە تەکنیکێک داوە کەلەرێی درۆنەکانەوە دەتوانێ چالاکی گڕکانەکان تۆمار بکات و چاودێری ئەو گۆڕانکارییانە بکات کەبەسەر گڕکانەکان دێت.
لەوبارەیەوە پرۆفیسۆر (جۆن ھۆول) رایگەیاند تەکنیکەکە خۆی دەبینێتەوە لەتۆمارکردنی ھەزاران فۆتۆ و دواتر بەستنەوەی بەیەکترییەوە بۆ دروستکردنی ئەو نەخشەیە تا بتوانیت لەپێکھاتەی گڕکانە جیاوازەکان تێ بگەیت، لەپێناو بەزوویی ئاگادارکردنەوە لەھەر ئەگەرێکی چالاکبونی گڕکانەکاندا.



2 هەفتە پێشتر - Apr 4 2018 11:16AM
Print Friendly and PDF
زیاتر
123