تەکنەلۆژیا

دی لینک ڕاوتەرێک بەرھەمدەهێنێت کە ئامێرە زیرەکەکانی ناو ماڵ لەھاککردن دەپارێزێت


کۆمپانیای D-Link بەھاوبەشی لەگەڵ McAfee پەرەیان بە ڕاوتەرێکی وایفای نوێ داوە کە ئامێرە زیرەکە پێکەوە بەستراوەکانی ناو ماڵ لەھاککردن دەپارێزێت.
ڕاوتەری D-Link AC2600 تەکنەلۆژیای MU-MIMOی بۆ دانراوە کە ئەدای نێتۆرک بەھێزتر دەکات.
ھاوکات پلاتفۆرمی McAfee Secure Homeی بۆ زیادکراوە کە بەشێوەیەکی ئۆتۆماتیکی ھەموو ئەو ئامێرە زیرەکانە دەپارێزێت کە بەو نێتۆرکەوە بەستراون.
جگە لەوەش چیپی Intel Home WAV500 لەخۆدەگرێت کە لەیەک کاتدا تۆڕی وایفای بەھەمان سیگناڵ بۆ ھەموو ئامێرەکان دابین دەکات.


8 مانگ پێشتر - Apr 4 2018 1:19PM
Print Friendly and PDF
زیاتر