تەندروستی

لە ڕێگای ئەو خواردنەی کە ئارەزوی خواردنیان دەکەیت کەسایەتی خۆت بزانە


پێگەی "APRI" روسیا ڕاپۆرتێکی بە پشت بەست بەو خۆراکانەی کە مرۆڤ ئارەزوی خواردنی دەکات،لێکدانەوەی بۆ کەسایتی مرۆڤ کردووە بڵاوکردەوە: 

١-خواردنی ترش: ئەو کەسانەی ئارەزوی خواردنی ترش دەکەن زیاتر کەسانێکی بێ ھیوان ئەمەش وا دەکات بەردەوام شتی ترش بخۆن.

٢-خواردنی شیرین: توێژینەوەکان سەلماندوویانە ئەو کەسانەی زۆر ئارەزوی خواردنی شیرین یاخود شیرینی  دەکەن  میھرەبان و دڵسۆزن،وە ئەگەر لەو کەسانەشیت حەز بەخواردنی پیتزا دەکەیت ئەوا تۆ کەسێکی  زۆر ئارەزوی تێکەڵابوون لەگەڵ خەڵکیدا دەکەیت.

٣-خواردنە کۆنەکان: ئەو کەسانەی حەزیان لە خواردنی کۆن(میلیەکان)  کە زۆرجار بۆمانەوەی داب و نەریتەکۆنەکانیان ئەم کارە ئەنجامدەدەن کەسانێکی بێزارکەرن ڕاپۆرتەکە ئەم جۆرە کەسانەشی بەوە پێناسەکردووە حەزیان لە ژیانێکی سادەیە و دەیانەوێت پەیوەندیە خێزانیەکان توند و تۆڵ بکەن.

٤-ئەو کەسانەش کە حەزیان لە ساردەمەنیە کەسانێکی پاکن و باوەڕیان بە ڕوودانی شتی چاوەڕواننەکراو ھەیە ھەروەھا باوەڕیان بە گۆڕانی بارودۆخەکانیشە.

٥-ئەوانەش کە حەزیان لە گۆشتە جدی و توڕەن ، لەگەڵ ئەوەی پەیوەندیان لەگەڵ چوار دەورەکەیان پتەوە بەڵام ھەمووکات خواستی شەڕیان تێدایە بەتایبەتیش لەکاتی ئیشکردندا.

٦-سەوزە: ئەو کەسانەش کە زۆر ئارەزوی خواردنی سەوزەی دەکەن کەسانێکی ڕۆح پاکن و کەسایەتییەکی باشیان ھەیە.

٧-خواردنەوەی شەربەت: ئەم کەسانە تایبەتمەندی ئەوەیان تێدایە ھەموو کارەکانیان لە یەک کاتدا ئەنجام بدەن.

٨-ئەوانەش کە ئارەزوی خواردنی خۆراک لەسەر ئاگر دەکەن وابەستەی منداڵیان تێدا ماوە (وابەستەی ڕابردوون)

٩- زۆر حەزکردن بە خواردنەوەی قاوە: کەسانێکی ئارامگرن توانای بەجێھێنانی کارەکانیان ھەیە  تەنانەت ئەگەر پەستانیشیان لەسەربێت دەتوانن لە ھەموو بارودۆخێکدا کارەکانی خۆیان جێبەجێ بکەن.




4 مانگ پێشتر - Apr 4 2018 2:33PM
Print Friendly and PDF
زیاتر