تەندروستی

بەکارھێنانی یاری و بوکەڵە لەکاتی شتنی منداڵاندا ئەم زیانانەی ھەیە


پسپۆرانی بواری تەندروستی ھۆشداری دەدەنە دایکان لە بەکارھێنانی یاری منداڵ و بوکەڵەی پلاستیکی لەکاتی شتنی منداڵاندا.
لە توێژینەوەیەکدا کە لەلایەن ژمارەیەک زانای ئەمریکی و سویسرییەوە ئەنجامدراوە دەرکەوتووە کە بەکارھێنانی یاری و بوکەڵەی پلاستیکی لەکاتی شتنی منداڵاندا ، کاریگەرییەکی خراپی بۆ تەندروستی منداڵەکە ھەیە بەو پێیەی چەندین میکرۆب و بەکتریای زیانبەخش و کەڕوو وەردەگرێت  کە مەترسی راستەوخۆ لەسەر تەندروستی منداڵەکە دروست دەکەن. 
لە توێژینەوەکەدا تاقیکردنەوەیەک ئەنجامدراوە و پشکینین بۆ یەکێک لەو بوکەڵانە کراوە کە لەکاتی شتنی منداڵەکاندا بەکارھێنراوە ، لە ئەنجامدا دەرکەوتووە کە ئەو بوکەڵەیە ٧٣ ملیۆن بەکتریای لە خۆگرتووە. 



6 مانگ پێشتر - Apr 4 2018 5:00PM
Print Friendly and PDF
زیاتر