تەندروستی

لـە خواردنـی مـەعکەرۆنـی مـەترسە


بەپێی توێژینەوەیەکی کەنەدی، دەریان خستووە کە خواردنی مەعکەرۆنی کێشی مرۆڤ زیاد ناکات بەڵکو دەبێتە ھۆی کەمکردنەوەی کێش.

ئەو توێژینەوەیە لەسەر ٢٥٠٠ کەس ئەنجام دراوە، دەرکەوتووە کە خواردنی مەعکەرۆنی دەکرێت کێشی لەش کەمبکاتەوە، بە مەرجیک کە ئەم خواردنە بەشێک بێت لە سیستمی خۆراکیی تەندروست.

بەشداربووانی ئەو توێژینەوەیە لە بری رێژەیەکی زیاتر لە کاربۆھیدرات, "مەعکەرۆنی"یان خواردووە و ھەروەھا پارێزگارییان لە سیستمی خۆراکی تەندروست و کەمی رێژەی شەکر کردووە لە ژەمە خۆراکەکانیاندا, بەوەش کەمێکی کێشیان لەدەستداوە.

بڵاوبوونەوەی ئەم توێژینەوەیە لە کاتێکدایە کە پێشتر پسپۆرانی خۆراک ئاماژەیان بەوە دەدا کە خواردنی مەعکەرۆنی دەبێتە ھۆی زیادبوونی کێشی لەشی مرۆڤ.



3 مانگ پێشتر - Apr 4 2018 7:59PM
Print Friendly and PDF
زیاتر