تەکنەلۆژیا

ئەپڵ کێشەی خاوبوونەوەی مۆبایلە کۆنەکانی چارەسەر دەکات


کۆمپانیای ئەپڵ تازەترین سیستمی "iOS" دەرکرد کە تایبەتە بۆ چارەسەرکردنی خاوبوونەوەی ئایفۆنە کۆنەکان.

"iOS 11.3" کەلەم دواییانەدا دەرکرا، تایبەتمەندییەکی گرنگی تێدایە بەناوی "حاڵەتی پاتری" کە لەو ڕێگەیەوە بەکارھێنەر دەتوانێت خێرایی ئایفۆنەکەی بزانێت، ھەروەھا تایبەتمەندی "خاوبوونەوەی کاری مۆبایل"ی نەھێشتووە کە پێشتر ئەپڵ لە مۆبایلە کۆنەکان دا داینابوو.

ئەم ھەنگاوەی ئەپڵ دوای ئەو داوا یاساییە ھات کە لە دژی لەلایەن بەکارھێنەرانی ئایفۆنی کۆنەوە بەرزکرابویەوە، کە ئاماژەیان بۆ ئەوە کردبوو ئایفۆنەکانیان دوای ماوەیەک لە بەکارھێنان و دەرچوونی ئایفۆنی نوێ، خاوبووتەوە، ئەوەش رونکرابویەوە کە ئەپڵ بە ئەنقەست کاری لەسەر خاوبوونەوەی مۆبایلە کۆنەکانی کردووە بۆ ئەوەی بەکارھێنەر ناچاربێت مۆبایلی نوێ بکڕێت.

لای خۆیەوە ئەپڵ دانی بەوەدا نابوو کە بەئەنقەست ئەو کارەی کردووە، بەڵام ئەو کارەیان بۆ پاراستنی کاری مۆبایلەکەو باترییەکەی بووە.


2 هەفتە پێشتر - Apr 5 2018 10:40AM
Print Friendly and PDF
زیاتر
123