تەندروستی

کاریگەرییەکی کوشندەی قاوە ئاشکرا کرا


توێژینەوەیەکی تازەی زانایانی زانکۆی جیمس مادیسۆن-ی ئەمریکی دەریخستووە، ھەندێک کەس کێشەی ھەرس کردنی کافایینیان ھەیە، ئەمەش مەترسی بۆ سەر دڵ دروست دەکات.

بەشداربووانی توێژینەوەکە دوای خواردنی حەبێکی کافایین داوایان لێکراوە بۆماوەیەکی درێژ ڕابکەن، دەرکەتووە خێرایی ھەندێکیان ١٤% کەمیکردووە، لە بەرامبەردا خێرایی ھەندێکیان ٥% زیادیکردووە، ئەوەش ڕونکراوەتەوە ئەوانەی خێراییەکەیان کەمیکردووە کێشەیان لە ھەرس کردنی کافایین دا ھەیە کە بەبڕێکی زۆر لە قاوەدا ھەیە.

توێژینەوەکە ئاماژەی بەوەش داوە کە، ئەوانەی کافایین لە جەستەیان دا دەمێنێتەوە، بەئیجابی بۆ مێشک دەشکێتەوە، بەڵام لە بەرامبەردا دەبێتەھۆی بەرزبوونەوەی گوشاری خوێن و ئەگەرەکانی تووشبوون بەنەخۆشییەکانی دڵ زیاد دەکات.


2 هەفتە پێشتر - Apr 5 2018 10:57AM
Print Friendly and PDF
زیاتر