تەکنەلۆژیا

چین گەورەترین وێستگەی فەزایی تاقیدەکرێتەوە



لەڕاگەیندراوێکی نوێدا دەسەڵاتدارانی چین بنکەیەکی فەزایی  ناوازەیان ئاشکرا کرد کەلە ئاستێکی زۆر بەرزی تەکنەلۆژیدا بنیادنراوەو بە قۆناغی سێھەم و کۆتایی پرۆگرامی فەزایی نوێی ئەو وڵاتە ئەژمار دەکرێت. 
بۆ چەندین ساڵ دەبێت چین لە ھەوڵی بنایدنانی بنکەیەکی فەزایی زۆر پێشکەوتوودایە ، تاکو بتوانرێت لەو ڕێگەوە ڕکابەری ھەریەک لە ئەمریکا و ڕووسیا بکات و لە نێو بۆشای گەردووندا وەک یەکێک لە وڵاتە زلھێزەکان دەربکەوێت.
  لەو پێناوەشدا بە سێ قۆناغ ھەوڵی بنیادنانی ئەو بنکە زەبەڵاحەی داوە ، ھاوکات بە گوێرەی زانیاریەکانیش  لە ئێستادا  قۆناغی سێھەمی ئەم بنکەیە ڕووی لەتەواوبوون کردوەو بۆ ساڵی ٢٠٢٠  ڕێکخستن  وکۆکردنەوەی بۆ  دەکرێت و لە ساڵی ٢٠٢٢  دا ئامادە  دەبێت بۆ بەگەڕخستنی لە بۆشایی فەزادا . 
 ھاوکات "  ژانگ ھاو  " وەک یەکێک لە دیزاینەرانی  بنکە فەزاییەکە و ئەندامی تەکنەلۆژیای گەردوونی ئەکادیمی چین ، ئاماژە بەوە دەکات لە ئێستادا بەشە سەرەکیەکانی بنکە فەزاییەکە بەشێوەیەکی ئەزموونی تاقیکراوەتەوە و سەرکەوتنی گەورەی تۆمارکردووە ، بەتایبەتی بەشی ناوەکی  کە بەشی سەرەکی کۆنترۆڵە لە بنکەکەدا ولە سێ کابینەی تاقیگە پێکھاتووەو، ھەر یەک لەکابینەکان کێشیان  ٢٠ تۆن دەبێت و،  دوو لە کابینەکان سەرکەوتووانە کارەکانیان کۆتایی ھاتووە. 
جێی ئاماژەیە ئەم بنکە فەزاییە پێشکەوتووە جیاواز لە ھەموو بنکە فەزاییەکانی پێشووتر  ، خاوەنی چەندین تایبەتمەندی یەکجار جیاوازە بۆ گەشتیارە فەزاییەکان  ، لەوانە  ژووری خەوتنی تایبەت و ژووری دانیشتن  وکۆگای زۆر گەورەی کەلوپەلی لەخۆ گرتووە ، ھەروەھا تاقیگەی تێدا بنیاد نراوە کە گەشتیارانی فەزا دەتوانن کارەکانیان تێدا ڕابپەڕێنن . لەھەمان کاتدا بۆ یەکەمین جاریشە لەلایەن ئەندازیارانەوە  دەستێکی ڕۆبۆتی بنیاد نراوە لە نێو ئەم کەشتیە فەزاییەدا   کە یارمەتی کەشتیوانەکان دەدات و زۆرێک لە کارەکانیان بۆ ئاسان دەکات .  



3 مانگ پێشتر - Apr 5 2018 5:08PM
Print Friendly and PDF
زیاتر