تەندروستی

ھەڵگرتنی برنجی کوڵاو و خواردنەی جارێکی دیکە ئەم زیانانەی ھەیە


برنج دادەندرێت بە خۆراکی سەرەکی زۆربەی وڵاتان کە لەگەڵ زۆربەی خواردنەکانی وەک ماسی و گۆشتدا دەخورێت و بەکاردەھێندرێت. 

زۆرێکمان لەکاتی ئامادەکردنیدا بڕێکی زۆر لە برنج  لێدەنێین کە ئەمەش زۆرجار لە ترسی ئەوەی بەش نەکات بەتایبەتیش لەکاتی کۆبوونەوەی خێزانیدا  ئەم کارە ئەنجامدەدرێت ئەمەش دەبێتەھۆی مانەوەی بڕێکی زۆر  لە برنجەکە  ئەوەی کە دەمێنێتەوە ھەڵدەگیرێت بۆ ژەمێکی دیکە گەرم دەکرێتەوە و جارێکی دیکە دەخورێت،ھاندەری سەرەکی بۆ ئەنجامدانی ئەم کارەش دەگەڕێتەوە بۆ نەگۆڕانی ڕەنگەکەی و تامەکەی پاڵنەردەبێت بۆ ئەوەی لە ژەمێکی دیکەدا بخورێت.

 بێئاگاین و نازانین مانەی برنج لە ھەموو خۆراکێکی دیکە زیاتر دووچاری ژەھراوی بوون دەبێت برنج خانەی "bactericidal wax" ئەم خانەیە لەکاتی مانەوە و دووبارە کوڵانەوەی برنجدا ھۆکاری سەرەکی ژەھراویکردنی برنجەکەیە،ھەروەھا پلەی گەرمی چێشتخانەش یەکێکی ترە لە ھۆکارەکانی بۆ گەشەکردنی میکرۆب  و ئەم میکرۆبەش دەگۆڕێت بۆ بەکتریاو گەورەدەبێت ھەروەھا  زیاددەکات ئەگەر ھاتوو برنجەکە لە ڕۆژی دوایدا بخورێت ،بۆیە شارەزایانی بواری خۆراک ئامۆژگاری دەدەن بەرنج کە مایەوە جارێکی دیکە گەرم نەکرێتەوە و نەخورێت.








  



3 مانگ پێشتر - Apr 5 2018 7:46PM
Print Friendly and PDF
زیاتر