تەکنەلۆژیا

شووشەی زیرەکی هالیۆ بەشێوەیەکی ئۆتۆماتیکی ئاستی ڕوناکی ژوور رێکدەخات


Halio یەکێکە لەنوێترین داھێنانە تەکنەلۆژییەکان کە بریتیە لەشووشەیەکی زیرەک کە بەشێوەیەکی ئۆتۆماتیکی لەماوەی 3 خولەکدا تاریک دەبێت و سەرەنجام ئاستی روناکی لەشوێنە داخراوەکاندا رێکدەخات.
ئەم شووشە زیرەکە لەلایەن کۆمپانیای Kinestral ی سینگاپۆرییەوە دروست دەکرێت و بەجۆرێک دیزاین کراوە کە بە نێتۆرک کۆنێکت دەبێت و بەکارھێنەر دەتوانێت لەڕێی سەنتەرێکی کۆنترۆڵەوە بەخواستی خۆی شووشەکە تاریک بکات.
وێڕای ئەوەش شووشەی زیرەکی Halio دەتوانێت بەپشتبەستن بەو ھەستەوەرە ئەلیکترۆنییانەی بۆی جێگیر کراوە بەشێوەی ئۆتۆماتیکی تاریک ببێت، بەوەش دەکرێ شووشەی پەنجەرەکانی لایەکی بیناکە تاریک ببێت و لایەکەی تریان بەروناکی بمێنێتەوە.
یەکێک لەتایبەتمەندیە گرنگەکانی Halio ئەوەیە کە لەپاڵ ئەپلیکەیشنی سمارتفۆن، پشتگیری خزمەتگوزاری یاریدەدەری دەنگیی ئەلێکسا دەکات و بەکارھێنەر دەتوانێت دەنگی خۆی بەکاربھێنێت بۆ کۆنترۆڵکردنی شووشە زیرەکەکە.
جێی ئاماژەیە بەکارھێنانی ئەم جۆرە شووشانە چەندین سوودی ھەیە و فاکتەرێکە بۆ کەمکردنەوەی لۆدی سەر ئێرکۆندشنەکان لەوەرزی ھاویندا.



3 مانگ پێشتر - Apr 6 2018 11:49AM
Print Friendly and PDF
زیاتر