تەکنەلۆژیا

ڤیدیۆگەیمی زەسۆرج ٢ ساڵی داھاتوو بڵاودەکرێتەوە


کۆمپانیای Deck13 ی تایبەتمەند لەپەرەپێدانی یارییە ڤیدیۆییەکان بەنیازە بەشی دووەمی ڤیدیۆگەیمی The Surge بەرھەم بھێنێت.
بەشی یەکەمی ڤیدیۆگەیمەکە لەمانگی ئایاری ساڵی رابردوو بڵاوکرایەوە و پێشوازییەکی باشی لێکرا.
ڤیدیۆگەیمی The Surge 2 لەجۆری ئاکشنە و تیایدا کارەکتەرەکان ئێسکە پەیکەری رۆبۆتیان لەبەردایە کە سوود لەتایبەتمەندییەکانی وەردەگرن بۆ ڕوبەڕوو بونەوەی دوژمنەکان.
چاوەڕێ دەکرێت ڤیدیۆگەیمە نوێیەکە ساڵی داھاتوو لەلایەن کۆمپانیای Focus Home Interactive ەوە بۆ ئامێرەکانی Xbox One و PlayStation 4 و مایکرۆسۆفت ویندۆز بڵاوبکرێتەوە.


8 مانگ پێشتر - Apr 7 2018 1:43PM
Print Friendly and PDF
زیاتر