هەمەڕەنگ

وێنە و زانیاری...شاجوانێک کێشی 172 کیلۆگرامە


ئانا ھێنکینزی تەمەن ١٥ ساڵ بەھۆی دووچاربوونی بە تێکچونی بۆماوەی وایکردووە بەردەوام ھەست بە برسێتی بکات بەم ھۆیەشەوە کێشی گەشتۆتە ١٧٢ کیلۆگرام لەگەڵ ئەوەشدا بۆ جاری سێھەم توانی نازناوی شاجوانی ویلایەتی میسیسیبی  ئەمریکا بەدەست بھێنێت.

فۆکس نیوز لەسەر ئانا نوسیویەتی و دەڵێت ئەم منداڵە بەھۆی قەڵەویە لە ڕادەبەدەریەکەی و خواردنی خۆراک بە ڕێژەیەکی زۆر ناتوانێت ژیانێکی ئاسایی بەسەربەرێت،دەبێت دایکی ھاوکاری بکات لەکاتی لەبەرکردنی جلدا ھەروەھا ئۆکسجینێکی زۆریشی بۆ ھەناسەدان پێویستە.

دایکی دەڵێت کاتێک تەمەنی دوو ساڵ بووە ھەستی بەوە کردووە منداڵەکەی بەردەوام برسیەتی و ھەستی تێربوونی نیە ، بەیانیان کاتێک لەخەو ھەڵدەستا ھەمووکات دەیوت برسمە و کێکی بە تواوەتی دەخوارد یاخود زۆربەی خواردنی بەفرگرەکەی دەخوارد ھەر دەیوت برسیمە ئەمەش دایکی ناچاردەکرد بەفرگر و ئەو شوێنەش کە خواردنی تێدا ھەڵدەگرت قوفڵ بکات.

بۆئەوەی کێشی زیاد نەکات و زاڵبێت بەسەر ئەم کێشە زۆرەیدا ئانا خراوەتە ژێر ڕێجیم و ڕۆژانە نابێت لە ٩٠٠ کالۆری زیاتر بخوات بەڵام زۆر قورسە بۆ ئانا چونکە بە بەردەوامی ھەستی برسێتی لەلا دروست دەبێت.

بۆ یەکەمجار لە تەمەنی ٤ ساڵیدا نازناوی شاجوانی بەدەست ھێناوە ھۆکاری یەکەمیەکەی زیاتر بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە بێزارنەبێت و زیاتر بڕوای بەخۆی ببێت ھەروەھا ئانا پەیوەست بووە بە گۆرانی و میکیاژ و قژە لولەکەی ھەموو ئەمانە وایکردووە کە بتوانێت سێ جار ببێتە شاجوانی ویلایەتەکەی.

سەرپەرشتیاری پێشبڕکێکە دەڵێت ھەموو کەسێک دەتوانێت بەشداری لەم پێشبڕکێیەدا بکات بەتایبەتیش ئەوانەی دووچاری (پەکەوتە) بوون و ئاواتە خوازن ئانا ببێتە باڵیۆزێکی باش، ئەو توانایەی کە ھەیەتی لە گەیاندنی ئامانجی پێشبڕکێکە .


6 مانگ پێشتر - Apr 8 2018 11:46AM
Print Friendly and PDF
زیاتر