هەمەڕەنگ

بەھۆی نیشانەیەکەوە ھاوڕێیەتی نێوان منداڵێک و پشیلەیەک ببینە


"Madden-مادن ھەمفرێزی"منداڵێکی ئەمریکییە کە تەمەنی ٧ ساڵە، ئەم منداڵە بەھۆی نیشانەیەکی دەگمەنەوە دەبێتە جێگەی باسو خواستی نێو تۆڕە کۆمەلایەتیەکان، دایک و باوکی ئەم منداڵە لەپڕ بۆیان دەردەکەوێت کە منداڵەکەیان رەنگی چاوێکی بەتەواوەتی بەرەو رەنگی شین دەگۆڕێت، بەھۆی ئەم نیشانەیەشەوە لەلایەن ھاوڕێیەکانیەوە لە خوێندنگا بارێکی ناھەمواری بۆ دروست دەبێت و ھەست بە تەنھایی دەکات. 
لەمیانەی گەرانیش بە تۆڕی کۆمەلایەتی فەیسبووک، دایکی ئەم منداڵە چاوی دەکەوێت بە پشیلەیەک، کە ھەمان کێشەی ھەیە و بریار دەدات بۆ کوڕەکەیانی بیھێنن و تاوەکو لەو تەنھاییە رزگاری بێت.
لە ئێستادا ئەو منداڵەو پشیلەکە بوونەتە دوو ھاوڕیی گیانی بەگیانی یەکتر و ئەو منداڵە بێ ترس و دڵەراوکێ وێنەکانی لەگەڵ پشیلە ھاوشێوەکەی لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان زۆرترین بینەریان ھەیە.



3 مانگ پێشتر - Apr 8 2018 2:39PM
Print Friendly and PDF
زیاتر