تەندروستی

چەند زانیاریەک لە سەر ھۆکارەکانی زوو سپی بوونی قژ لە تەمەنی گەنجیدا


لەوانە قژ یەکەم بەشی سەرەنجڕاکێشی مرۆڤ بێت وەک زاندراویشە بە چوونە تەمەن ئەم ڕەنگە دەگۆڕێت ھەندێک کات پێش دەکەوێت و لە تەمەنی گەنجیدا سپی دەبێت،  کۆمەڵێک ھۆکار وا دەکات مرۆڤ لە تەمەنی گەنجیدا دووچاری زوو سپیبوونی قژ ببێتەوە لە گرنگترینیشیان کەمی ئاسن و ڤیتامینB٦ B١٢ و Dو E ئەم ڤیتامینانە پارێزگاری لە تەندروستی قژ دەکەن و ڕێگری لە زوو سپیبوونی دەگرن بۆیە پێویستە گرنگی بە خواردنی ئەو خۆراکانە بدرێت کە دەوڵەمەندن بەم ڤیتامینانە وەک پەنیر،ئەڤۆگادۆ،پرتەقاڵ،قۆخ،توو،خەمیرە.

بۆماوەی یەکێکی ترە لە ھۆکارەکانی زوو سپی بوونی قژ ئەگەر باوک یاخود دایک یان نەنک یان باپیرە دووچاری زوو سپیبوونی قژی لە تەمەنی گەنجیدا بووە ئەوا ھۆکاری زوو سپیبوونی قژ بۆماوەییە.

پاڵەپەستۆی دەرونی و سۆزداری و ھیلاکی گرفت بۆ پێستی سەر دروست دەکات بەتایبەتی ئەگەر دژە ئۆکسانی تەواو نەبێت ئەوا گرفت بۆ پێستی سەر دروست دەبێت  وا دەکات لە توانایدا نەبێت بەرەنگاری زوو سپیبوونەکە ببێتەوە.

 بەپێی توێژینەوەیک کە لە ساڵی ٢٠١٥ ئەنجامدراوە دەرکەوتوە پەیوەندی لە نێوان زوو سپیبوونی قژ لەلای گەنجان و کێشانی جگەرەوە ھەیە.

بۆ ڕێگریکردنیش لە زوو سپیبوونی قژ لە تەمەنی گەنجیدا پێویستە گرنگی بە خواردنی ئەو خۆراکانە بدرێت کە دەوڵەمەندن بە یۆد  وەکو ماسی و مۆز و خواردنە گەڵایەکان و زۆرخواردنی شەربەتی تازە لەگەڵ چای سەوز ، خواردنی زەیتی زەیتوون ، لیمۆ ، سەوزەوات ، گێزەر ، کاھوو دادەندرێت لە باشترین بەرگریکارەکانی قژی ڕەش و نەیەڵن زوو سپی ببێت ھەروەھا گرنگیدان بە خواردنی ڤیتامینەکان  لە دوای ڕاوێژ بە پزیشکی تایبەت ، گرنگیدان بە چالاکی جەستەی وەک ڕۆشتن کە بۆ باشکردنی سوڕی خوێن و چالاکردنی جەستە بەسودە.


2 هەفتە پێشتر - Apr 8 2018 3:13PM
Print Friendly and PDF
زیاتر