تەکنەلۆژیا

کۆمپانیای کۆرسێر کەیسێکی نوێی کۆمپیوتەر بۆ گەیمەرەکان دەخاتە بازاڕەوە


کۆمپانیای Corsair کە یەکێکە لەبەناوبانگترین بەرھەمھێنەرەکانی ھاردوێر لەجیھاندا بەمدواییە ڤێرژنێکی نوێی لەکەیسی کۆمپیوتەری Corsair Oneی ئاشکرا کرد کە بە  Corsair One Elite ناودەبرێت.
ڤێرژنە نوێیەکەی بەجۆرێک ئەپگرەید کراوە کە ئێستا بەنەوەی ھەشتەمی پرۆسێسەری ئینتێل کاردەکات بەو پێیەی پرۆسێسەری Intel Core i7-8700K ی شەش کۆری بۆ دانراوە.
وێڕای ئەوەش کەیسی Corsair One Elite سیستمی ساردکردنەوەی شلی بۆ جێگیرکراوە کە باشترین ئەدا بۆ ھەر شەش کۆڕەکە دابین دەکات کە خێراییان 2.4 گێگاھێرتزە.
ڕامی کەیسە نوێیەکە 32 گێگابایتە و گرافیک کاردێکی بەھێزی بۆ دانراوە کە بریتیە لە GTX 1080 Ti. سەبارەت بەتوانای ئەمبراکردن ئەوا کەیسەکە لە دوو بەش پێکھاتوە کە یەکێکیان ھاردی SDDیە و 480 گێگابایت لەخۆدەگرێت، ئەوەی تریان لەجۆری HDDیە و قەبارەی 2 تێرابایت لەخۆدەگرێت.


3 مانگ پێشتر - Apr 8 2018 4:39PM
Print Friendly and PDF
زیاتر