تەندروستی

زیانەکانی کەم خەوی بۆ تەندروستی مرۆڤ


بەپێی توێژینەوەکان دەبێت مرۆڤ ڕۆژانە ٧ بۆ ٨ کاتژمێر بخەوێت و لەو ماوەیە کەمتر بێت زیان بە جەستە دەگەیەنێت، چونکە نەخەوتن بەبڕی پێویست کاردانەوەی خراپی دەبێت لەسەر تەندروستی مروڤ، زیانەکانی کەم خەویش ئەمانەن:-


١- کەم خەوی کاریگەری دەبێت لەسەر چالاکی مێشک و خانەکانی مێشک لاواز دەکات.
٢- کەم خەوی ئەگەری توشبوونت بە نەخۆشیەکان زیاد دەکات وەکو تووشبوون بە نەخۆشی شەکرە، ھەروەھا ئەگەری توشبوون بە جەڵدەی دڵ و مێشک زیاد دەکات و پەستانی خوێن بەرزدەکاتەوە.
٣- نەخەوتن بەبڕی پێویست دەبێتە ھۆی چرچ بوون و نوێ نەبوونەوەی پێست.
٤- کەم خەوی دەبێتە ھۆی زیادبوونی قەلەقی و کێش زیاد دەکات. 



8 مانگ پێشتر - Apr 9 2018 11:33AM
Print Friendly and PDF
زیاتر