هەمەڕەنگ

زیرەکەکان بەیەکجار لەتاقیکردنەوەی شۆفێری سەرکەوتوونابن


بەپێی دەرەنجامی توێژینەوەیەکی نوێ دەرکەوتووە، کەئەو کەسانەی زیرەکن یان بڕوانامەیەکی باڵایان ھەیە لەیەکەم ھەوڵداندا بۆ ئەنجامدانی تاقیکردنەوەی شۆفێری سەرکەوتوونابن و شکست دەھێنن.
لەوبارەیەوە کۆمپانیای دڵنیایی "درایڤ ئیکسپێرت" کەشیکاری لەسەر "١.٥٤٦" کەس کردوە لەوانەی کەمۆڵەتی شۆفێریان ھەیە لەبریتانیادا، دەرکەوتوە ٥٩%ی ئەوانەی بەیەکەمجار دەرچون لەتاقیکردنەوەکەدا ئەوانەبوون کەھیچ بڕوانامەیەکیان نەبووە و ٥١%شیان لەوانە بوون کەبڕوانامەی باڵایان ھەبوە.
لەنێو ھەر ١٠ کەسێک کەتاقیکردنەوەی مۆڵەتی شۆفێری دەکەن و مۆڵەتەکە بەدەست دەھێنن لەیەکەم جاردا، شەش کەسیان ھیچ بڕوانامەیەکیان نیە. 
ھاوکات توێژینەوەکە دەریخستوە ئەوانەی لەبواری ھونەردا دەخوێنن، توانایان زیاترە لەتێپەراندنی تاقیکردنەوەی مۆڵەتەکەدا، لەچاو ئەوانەی زانست و بیرکاری دەخوێنن.
لەوبارەیەوە "دکتۆر لی ھادلینگتۆن" مامۆستای زانستی دەروونزانی لەزانکۆی "دی مۆنتفۆرت" بەرۆژنامەی دەیلی مەیلی راگەیاندووە، ئەو کەسانەی کەبڕوانامەی باڵا و زانستییان ھەیە، بەشێوەیەکی سەرەکی لەژیانیاندا پشت بەچەندین بواری تری لێھاتوویی دەبەستن، وەک ئەنجامدانی پیشەیەکی دیاریکراو کەوادەکات شۆفێری شتێکی سادە و ئاسانتر بێت لەچاویدا.



8 مانگ پێشتر - Apr 9 2018 11:38AM
Print Friendly and PDF
زیاتر