تەندروستی

ئەو ماوەیە بزانە کە دەتواندرێت گۆشت لە بەفرگر و فرێزەردا ھەڵبگیرێت


زۆربەی ئەو ژەھراویبوونانەی کە لە خۆراکدا ڕوودەدەت بەھۆی زۆر مانەوەی خواردن لە دەرەوەی بەفرگر یاخود لەناو بەفرگردایە،بۆیە زۆر پێویستە بزاندرێت ئەو ماوەیە چەندە کە دەتواندرێت خواردن لە بەفرگردا ھەڵبگیرێت.

گۆشتی سور و ماسی تازە دەتواندرێت بۆ ماوەی ٥ ڕۆژ لە بەفرگردا ھەڵبگیرێت و ٤ بۆ ١٢ مانگیش بە نەکوڵاوی لە بەفرگردا بھێڵدرێتەوە، بە کوڵاویش بۆ ماوەی ٣ ڕۆژ دەتواندرێت لە بەفرگردا بھێڵدرێتەوە.

گۆشتی قیمە،ڕۆژێک یاخود دوو ڕۆژ لە بەفرگر و سێ بۆ چوار مانگ لە فرێزەر ھەروەھا مریشکی تازە ڕۆژێک بۆ دوو ڕۆژ لە بەفرگر و شەش بۆ دوانزە مانگ لە فرێزەردا دەتواندرێت بھێڵدرێتەوە،بەکوڵاویش بۆ ماوەی سێ ڕۆژ دەتواندرێت لە بەفرگردا ھەڵبگیرێت.

بەم شێوەیە پێویستە گۆشتی کوڵاو ھەڵبگیرێت، ئەگەر دەتەوێت جارێکی دیکە گۆشت بەکاربھێنیتەوە ئەوە پێویستە لە پاش زیادکردنی بەھارات بۆی کەمێک بکوڵێندرێت و لە دوایدا لەسەر ئاگر لاببرێت و دابندرێت ھەتا سارددەبێتەوە و ھەوا لێیدەدات،وا باشترە گۆشتەکە لە ئاوەکەی دەربھێندرێت و بکرێتە دەفرێکی پاکەوە(دەفری تایبەت بە ھەڵگرتنی خواردن) ،ئەگەر ئەو دەفرەت نەبوو بیکرە ناو کیسی پلاستیکەوە بەمەرجێک کیسەکە ھەوای تیا نەمێنێت لەدوایدا بیکەرە بەفرگرەوە بەھیچ شێوەیەک دەری مەھێنە ھەتا ئەو کاتەی پێویستت دەبێت.



3 مانگ پێشتر - Apr 9 2018 1:38PM
Print Friendly and PDF
زیاتر