تەکنەلۆژیا

رۆبۆ مارت پێداویستییەکان لەسوپەرمارکێتەوە دەگەیەنێتە بەردەرگای ماڵی بەکارھێنەر


کۆمپانیای Robomart بەمدواییە سیستمێکی دیلیڤەری رۆبۆتی بێشۆفێری ئاشکرا کرد کە پێداویستییە ھەمەجۆرەکان لەڕاڕەوی سوپەرمارکێتەکانەوە بەشێوەیەکی سەربەخۆ دەگەیەنێتە بەردەرگای بەکارھێنەر.
بەکارھێنەر دەتوانێت سوود لەئەپلیکەیشنێکی سمارتفۆن وەربگرێت بۆ ئەوەی داوا لەنزیکترین رۆبۆتی Robomart بکات ئەو پێداویستییانەی بۆ بگەیەنێتە ماڵەوە کە لەڕێی ئەپلیکەیشنەکەوە دەستنیشانی دەکات.
Robomart سوود لە سیستمی لیدار و ڕادار و کۆمەڵێک کامێرا و ھەستەوەری ئەلیکترۆنی وەردەگرێت بۆ گەڕان بەنێو ڕارەوەکانی سوپەرمارکێتەکەدا و ھەڵگرتنی پێویستیەکانی بەکارھێنەر.
لەھەمانکاتدا بەکارھێنەر دەتوانێت لەڕێی ئەپلیکەیشنەکەوە راستەوخۆ بابەتەکانی سوپەرمارکێتەکە ببینێت و تەنیا جۆرە باشەکان ھەڵبژێرێت بەتایبەتی لەبابەتی سەوزە و میوەدا.
پێشبینی دەکرێت سیستمی Robomart لەھاوینی ئەمساڵدا بەشێویەکی پراکتیکی تاقی بکرێتەوە.



2 هەفتە پێشتر - Apr 9 2018 1:41PM
Print Friendly and PDF
زیاتر
123