تەکنەلۆژیا

ھۆتێل لەبۆشایی ئاسماندا دروست دەکرێت



کۆمپانیای ئۆریۆن سپان سەرقاڵی پلاندانانە بۆ بنیاتنانی یەکەمین ھۆتێلی گرانبەھا لەساڵی ٢٠٢١ دا و ناردنییەتی بۆ بۆشایی ئاسمان تا بەردەست بێت بۆ گەشتیاران لەساڵی ٢٠٢٢ دا.
ھۆتێلەکە بە(وێستگەی ئۆرۆرا) ناسراوە و جێی ٤ گەشتیاری تێدا دەبێتەوە لەگەڵ ٢ کەسی تر لەتیمی کارکردنی وێستگەکە، ئەمەش لەگەشتێکی خێرادا بەدەوری ھەسارەی زەوییدا کە ١٢ رۆژ دەخایەنێت.
بەپێی زانیارییەکانی رۆژنامەی (واشنتن پۆست) تێچووی مانەوەی یەک کەس لەم ھۆتێلە گرانبەھایەدا، ٩.٥ ملیۆن دۆلارە بۆ ئەو ماوە دیاریکراوە.
ئەو کەسەی دەیەوێ ئەو گەشتە بکات دەبێ لەرێی ئینتەرنێتەوە شوێن بگرێت و بڕی (٨٠ ھەزار دۆلار) وەک دڵنیایی بدات. 
ئەم ھۆتێلە چەندین ئاسانکاریی دەکات بۆ گەشتیارانی، لەوانە تاقیکردنەوەی ژیان لەدۆخی نەبوونی ھێزی کێشکردن، تەماشاکردنی دیمەنی ناوازە، بەشداریکردن لەتاقیکردنەوەی کشتوکاڵ لەبۆشایی ئاسمان ، قسەکردن لەگەڵ ھاورێ و کەسوکاردا لەسەر زەویی لەرێی ئینتەرنێتەوە. 
بەر لەگەشتەکەش سێ مانگ رادەھێنرێن بۆ تێگەیشتن لەمیکانیزمی کارکردنی گەشتەکانی بۆشایی ئاسمان و ئەو دۆخە سەختەی رووبەروویان دەبێتەوە، لەگەڵ فیزیای خولگەی زەویی.



2 هەفتە پێشتر - Apr 9 2018 4:32PM
Print Friendly and PDF
زیاتر
123