تەندروستی

ئەم خۆراکانە کێشی منداڵ زیاد دەکەن


زۆرێک لە منداڵان دووچاری لاوازبوون و کەم خۆراکی دەبنەوە، بۆیە پێویستە دایکان و باوکان گرنگییەکی زۆر بە جۆری خواردنی منداڵەکانیان بدەن، گرنگترین ئەو خۆراکانەش کە کێشی منداڵ زیاد دەکەن ئەمانەن :-

١- شەربەتی قۆخ و ئاڤۆگادۆ یارمەتی زیادبوونی کێشی منداڵ دەدەن.
٢- پەتاتە یەکێکە لەو خۆراکانەی کە ھیچ زیانێکی نییە و کێش زیاد دەکات.
٣- شیر یەکێکە لەو خۆراکانەی کە کێشێکی تەندروست بە منداڵ دەبەخشێت، بەھۆی بوونی بڕی کالۆری پێویست.
٤- مۆز دەوڵەمەندە بە ماددە ڕیشاڵییەکان و چەندین ڤیتامینی تر کە دەتوانێت کێشی منداڵ زیاد بکات.
٥- ھێلکە یارمەتی زیادبوونی کێشی منداڵ دەدات بەھۆی بوونی بڕێکی زۆر لە پرۆتینی پێویست.



2 هەفتە پێشتر - Apr 10 2018 12:16PM
Print Friendly and PDF
زیاتر