تەندروستی

ئاگاداربە ئەم خواردنانە خەمۆکی و دڵەڕاوکێ لە مرۆڤدا زیاددەکەن


زۆرجار لەکاتی دووچاربوون بە دڵەڕاوکێ و خەمۆکی پەنا بۆ خواردنی ھەندێک خۆراک دەبرێت و بێئاگاین و نازانین خواردنیان دەبێتەھۆی زیادکردنی خەمۆکی و دڵەڕاوکێکە .

دڵەڕاوکێ بە شێوەیەکی فیسیۆلۆجی بەھۆی زیاددبوونی ھەندێک لە ھۆڕمۆنەکان ڕوودەدات  ھەندێک کات خواردنی ھەندێک خۆراک دەبێتە ھاندەرێک بۆ دەردانی ئەم ھۆڕمۆنانە.
 
توێژینەوەکان ئاماژە بۆ ئەوە دەکەن شەکر ، شیرینی ، مەعکەرۆنی،نانی سپی،میوەی ترش  بە خێرایی چڕی شەکر لە خوێندا بەرزدەکەنەوە و بەخێرایش دایدەبەزێنێت،مەزاج تێکدەدەن و دڵەڕاوکێش زیاد دەکەن.


خواردنەوە گازیەکان و وزە بەخشەکان بەھۆی بەرزی ڕێژەی شەکر و کافاین تیایاندا خواردنیان دڵەڕاوکێی و خەمۆکی لە مرۆڤدا زیاددەکەن و ئەو خواردنانەش کە لە کارگەکاندا دروستدەکرێن و خواردنە ڕەنکراوەکان ھەروەھا کھول لە دوای خواردنەوەی مرۆڤ دووچاری دڵەڕاوێکی بەڕادەیەکی زۆر دەکات.


5 مانگ پێشتر - Apr 10 2018 2:26PM
Print Friendly and PDF
زیاتر