تەکنەلۆژیا

ئەپڵ ئایفۆنی 8و 8 پڵەس بەشێوەیەکی نوێ و نرخێکی تایبەت دەخاتە بازاڕەوە


کۆمپانیای ئەپڵ ڕۆژی دووشەممە ھەردوو "ئایفۆنی 8" و "پڵەس 8"بەڕەنگی سور، خستەبازاڕەوە کە بەشێوەک دروست کراوە دژە ڕوشان و بەرگەی پیاکەوتنی بەھێز دەگرێت.
ئەم ئایفۆنە نوێیە، لە چەند وڵاتێکی وەک ئەمریکاو ڕوسیاو ئیتاڵیاو سویدو کۆریای باشوور سعودیەو ئیمارات و چەند وڵاتێکی تر بڵاوکراوەتەوە، نرخەکەشی لە 699 دۆلارەوە دەستپێدەکات و بەشێک لە داھاتەکەشی بۆ کاری خێرخوازی تەرخاندەکرێت.
ئەم جۆرە ئایفۆنە شاشەیەکی تازەی جۆری "Retina HD"ی بۆ دانراوە، بەقەبارەی "64 و 256" گێگا بایت.  


8 مانگ پێشتر - Apr 10 2018 8:04PM
Print Friendly and PDF
زیاتر