هەمەڕەنگ

بۆچی باڵندەکان کارەبا نایانگرێت لەکاتی نیشتنەوەیان لەسەر تەلەکانی کارەبا


زۆربەمان ئەو پرسیارەمان بەمێشکدا ھاتووە بۆچی باڵندەکان کارەبا نایانگرێت لەکاتی نیشتنەوەیان لەسەر ھێڵەکانی کارەبا، پێمان وابووە قاچەکانیان مادەیەکی دژە کارەبایە، بەڵام ئەمە ھەڵەیە.

ڕاستییەکەی: باڵندە کاتێک لەسەر تەلەکێکی کارەبا دەنیشێتەوە، تەنھا لایەکی بەکارەباکەوە، لاکەی تری کە زەوییەکەیە پەیوەست نیە پێوەی، بەم شێوەیە کارەبا سوڕی خۆی تەواو ناکات لە جەستەی دا.
بەکورتی: کارەبا بۆ ئەوەی سوڕی خۆی تەواو بکات، پێویستی بەساردو گەرم ھەیە، لەم حاڵەشدا بۆ باڵندەکان بازنەیەکی کراوەیەو کارەباکە پشتگوێی دەخات، بەڵام ئەگەر بەر زەوی بکەوێت یان بەر تەلێکی تر بکەوێت، ئەو کات کارەباکە دەیگرێت.


5 مانگ پێشتر - Apr 10 2018 8:08PM
Print Friendly and PDF
زیاتر