تەکنەلۆژیا

ئۆتۆمبێلی کارەبایی ھیۆندای کۆنا بەر لەکۆتایی ئەمساڵ دەخرێتە بازاڕەکانی جیھانەوە


کۆمپانیای Hyundai کۆری لەپلانیدایە بەر لەکۆتایی ئەمساڵ دووەم ئۆتۆمبێلی کارەبایی خۆی بخاتە بازاڕەکانی جیھانەوە. لەو چوارچێوەیەشدا چەند زانیارییەکی نوێی لەبارەی تایبەتمەندییەکانی ئەو ئۆتۆمبێلە خستوەتە ڕوو کە بە Hyundai Kona Electric ناودەبرێت.
ئۆتۆمبێلە کارەباییە نوێیەکەی Hyundai بە دوو مۆدێلی جیا فەراھەم دەکرێت کە مەودای رۆیشتنیان جیاوازە، بەو پێیەی یەکێکیان توانای بڕینی 290 کیلۆمەتری دەبێت و ئەوەی دووەمیان دەتوانێت مەودای 470 کیلۆمەتر ببڕێت دوای ھەر بارگاویکردنەوەیەک.
ئۆتۆمبێلی Hyundai Kona Electric لەسەر شێوەی SUV دیزاین کراوە و توانای بزوێنەرەکەی بەھێزترە لە ھیۆندای ئایۆنیک بەجۆرێک خێراییەکەی بەکەمتر لە 7 چرکە لەسفرەوە دەگەیەنێتە 100 کیلۆمەتر لەسەعاتێکدا.
بارگاویکردنەوەی پاتری ئۆتۆمبێلە کارەباییەکە بەتەواوی لەڕێی تەزووی ACیەوە دەبێت و نزیکەی 6 کاتژمێر دەخایەنێت، بەڵام لەکاتی بەکارھێنانی تەزووی DCدا لە 54 خولەکدا رێژەی لەسەدا ھەشتای پاترییەکەی بارگاوی دەبێتەوە.
بەوتەی کۆمپانیای Hyundai ئۆتۆمبێلی Hyundai Kona Electric بەر لەکۆتایی ئەمساڵ لەکۆریای باشور و ئەوروپا فەراھەم دەکرێت.



هەفتە پێشتر - Apr 11 2018 12:29PM
Print Friendly and PDF
زیاتر
123