تەندروستی

چەند زانیاریەک لەسەر مەترسیەکانی کەمی جوڵە لەسەر تەندروستی مرۆڤ


زۆربەی بەڵگەکان ئەوەیان سەلماندوە کەمی جوڵە کاریگەری خراپ لەسەر تەندروستی مرۆڤ دروست دەکات،ڕێکخراوی تەندروستی جیھانیش ئاشکرای دەکات لە سێ کەسێک یەکێک لە جیھاندا جوڵەی تەواوی بە درێژای ڕۆژ نیە ھەروەھا ھۆکاری مردنی  لە سەدا شەشی خەڵکی لە سەرتاسەری جیھاندا گەڕاندۆتەوە بۆ کەم جوڵەی، ئەمەش وایکردووە شارەزایانی تەندروستی خەڵکی لە مەترسی و زیانی کەمی جوڵە ئاگادار بکەنەوە.


توێژینەوە ئەمریکیەکان ئەوەیان ڕوونکردۆتەوە ئەو کەسانەی  بە شێوەیەکی باش ڕۆژانە جمووجۆڵ و چالاکیان ھەیە واتە ئەجوڵێن زۆر بەکەمی دووچاری نەخۆشیەکانی دڵ  ، خەمۆکی ، قۆڵۆن ، شێرپەنجەی مەمک دەبن .


ئەمانەش کۆمەڵێک ئامۆژگارین کە پێویستە پەیڕەوبکرێن:

شارەزایانی تەندروستی دەڵێن پێویستە کەسانی تازە پێگەشتوو لە ھەفتەیەکدا جوڵەیان لە ١٥٠ خولەک کەمتر نەبێت،ئەم جوڵەیەش دەتواندرێت بەھۆی ئەنجامدانی وەرزش بۆ ماوەی ١٠ خولەک ڕۆژانە و  بەجێھێنانی کار وەک گرنگیدان بە باخچەی ماڵ یان ھەرکارێکی دیکە مرۆڤ دەتوانێت ئەم جوڵەیە بەدەست بھێنێت.

ھەروەھا ئامۆژگاری فەرمانبەران دەکەن کە ھەندێک لە کارەکانی ڕۆژانەیان بەلایەنی کەمەوە بۆ ماوەی کاتژمێرێک بە پێوە ئەنجامبدەن لە پێناو کەمکردنەوەی مەترسی زۆر دانیشتن چونکە وەستان یارمەتی کەمکردنەوەی ئازاری پشت و بڕبڕەکانی دەدات، مرۆڤ لەکاتی وەستاندا زیاتر ئارەزوی جوڵەی لا دروست دەبێت لەم ڕێگایەوە دەتواندرێت مەترسیەکانی توشبوون بە نەخۆشیەکانی دڵ و شێرپەنجە کەمبکرێتەوە. 


5 مانگ پێشتر - Apr 11 2018 12:36PM
Print Friendly and PDF
زیاتر