تەندروستی

جگەرە کێشان قەڵەوت دەکات



توێژینەوەیەکی ئەمریکی ئاشکرای دەکات کە جگەرکێشان ھۆکاری زیادبوونی کێش جەستەیە ، ئەمەش پێچەوانەی ئەو بیروبۆچوونانەیە کە جگەر کێشان دەبێتە ھۆی دابەزینی کێشی جەستە . 

توێژینەوەیەکی ئەمریکی ئاشکرای کردووە کەکەسانی جگەرکێش زیاتر ڕووبەڕووی زیادبوونی کێشی جەستەو قەڵەوی دەبنەوە بەبەراورد بەو کەسانەی کە جگەرە ناکێشن ، ھاوکات توێژینەوەکە دەریخستووە کە کەسانی جگەرەکێش ڕۆژانە زیاتر لە ٢٠٠ کالۆری زیادە  دەخۆن . 
توێژینەوەکە لەلایەن ھەردوو زانکۆی ئەمریکی  " ییل " و زانکۆی " فێرفیڵد " ئەنجامدراوە و لە ڕۆژنامەی " دەیلی مەیلی " بریتانیدا بلاوکراوەتەوە، بە شێوەیەکی زانستیانەش ئەوە ڕوونکراوەتەوە کە ئەو کەسانەی کە جگەرە دەکێشن خواردنیان کەم دەبێتەوە بەڵام بەبەراورد بەکەسانی ترخواردن وخۆراکی تەندروست و باش ناخۆن . توێژینەوەکە لەسەر ٥٢٩٣ کەس ئەنجامدراوە ، ئاشکرای کردووە کەسانی جگەرکێش رۆژانە زیاتر لە ٢٠٠ کالۆری زیاتر لە ژەمە خۆراکەکانیاندا دەخۆن کە ئەوەش بە تێکڕایی دەکاتە ٢.٠٢  کالۆری بۆ ھەر گرامێک  لە خواردن . لەکاتێکدا  ئەم ڕێژەیە بۆ ئەو کەسانەی کە جگەرەکێش نین لە ١.٧٩ کالۆری بۆ ھەر گرامێک تێپەڕناکات .
جێی ئاماژەیە " جاکلین فیرناریلی  " لە زانکۆی فێرفیڵد " وەک سەرپەرشتیاری  توێژینەوەکە  ئاماژە بەوەدەکات : کەسانی جگەرەکێش بڕێکی کەم لە خۆراک دەخۆن بەڵام خۆراکەکان  ووزەیەکی زۆریان تێدایەو ڕێژەی کالۆریان بەرزە، ھاوکات ئەو کەسانەی کە جگەرە ناکێشن بڕێکی زۆر لە خۆراک دەخۆن بەڵام خۆراکەکان ڕێژەی کالۆریان زۆر کەمە . 
ھەروەھا توێژینەوەکە ئاشکرای کردووە  یەکێکی تر لە ھۆکارەکانی زیادبوونی کێشی جەستەی کەسانی  جگەرەکێش  پشتگوێ خستنی خواردنی سەوزەو میوەیە ، بەھەمان شێوە گرنگینەدانە بە خۆراکی تەندروست و کاتە گونجاوەکانی ژەمەکان بە پێی سیستەمێکی ھاوسەنگ . 



هەفتە پێشتر - Apr 11 2018 1:26PM
Print Friendly and PDF
زیاتر