تەندروستی

توێژینەوەیەک باس لە مەترسییەکانی پاککردنەوەی ددان دەکات دوای ژەمە خواردنەکان


زۆربەمان پێمان وایە پێویستە دوای ھەموو ژەمێکی خواردن، ددانەکانمان پاک بکەینەوە، ئەوەش بۆ پاراستنی تەندروستی ددانەکان و ڕێگریکردن لە بۆنی دەم، بەڵام تازەترین توێژینەوە مەترسی ئەو کارە دەخاتەڕوو.

توێژینەوەک کە لەلایەن ئەکادیمیای پزیشکی ددان لە ئەمریکا ئەنجامدراوە، ئاماژەی بۆ ئەوە کردووە پاککردنەوەی ددان دوای ھەموو ژەمێک زۆر مەترسیدارە، چونکە ئەنجامدانی ئەو کارە لە کەمتر لە ٣٠ خولەک دوای ژەم، دەبێتەھۆی لەناوبردنی مینا "ڕووپۆش"ی ددان بەشێوەیەکی خێراتر.
شارەزایانی توێژینەوەکە پێیان وایە ئەو جۆرە خواردنانەی کە ترشی جیاوازیان تێدایە کاریگەریان بۆسەر مینای ددان زیاترە، ھەروەھا پەڕەکانی فڵچەی ددان بەھەمان شێوە کاریگەری خراپی دەبێت بۆسەر مینای ددان.

لەوبارەیەوە ھاوارد ھامبل سەرۆکی ئەکادیمیای پزیشکی ددان لە ئەمریکا، دەڵێت: زۆر کەس پێی وایە پێویستە بەکتریاو خواردنەکان بەزوویی لە ددان بکرێتەوە، بەڵام مینا خۆی ددان لەو بەکتریایانە دەپارێزێت، ھەروەھا فڵچەی ددان بەھەمان شێوە مینای ددان لەناو دەبات، بەمەش ڕێگە بەچوونەناوەوەی بەکتریا دەدات بۆ ناو ددانەکە، کە زیانەکەی لە ملیارەھا بەکتریا زیاترە کە بەسەر ڕووی ددانەکەوەیە.

ئەو شارەزایانە ئاماژە بەوە دەدن، پێویستە دوای ھەموو ژەمێک ٣٠ خولەک چاوەڕێ بکەیت، پاشان پاکبکرێتەوە.


5 مانگ پێشتر - Apr 12 2018 10:38AM
Print Friendly and PDF
زیاتر