تەکنەلۆژیا

فەیسبووک روبەرووی سزایەکی دارایی قورس دەبێتەوە


بەرپرسانی پێشووی دەستەی بازرگانی فیدراڵی ئەمریکا، "FTC"، ئاشکرایان کرد، کۆمپانیای فەیسبووک ڕوبەرووی سزایەکی دارایی قورس دەبێتەوە، بەھۆی نەپاراستنی تایبەتمەندی ٢.٢ ملیار بەکارھێنەری فەیسبووک.

گرنگی لێدوانی ئەم بەرپرسانە لەوەدایە، ھەمان ئەو کەسانە بوون کە لێکۆڵینەوەیان لە ئابڕوچوونەکەی فەیسبووک دەکرد لەساڵی ٢٠١١ دا، کە بەسزایەکی دارایی ئەو کات کۆتایی ھات.

ئەو بەرپرسانە دەڵێن، فەیسووک تایبەتمەندی بەکارھێنەرانی نەپاراستووە، ڕێگەی بەکەسانی تر داوە ھاوبەشی ئەو زانیارییە تایبەتانە بکەن، بەڵام پێدەچێت ئەمە بەئەنقەست نەبووبێت، بەڵام بەپێی یاسای ئەمریکا سزای ئەم ھەڵەیە دەگاتە یەک ملیار دۆلار.

پێشتریش کۆنگرێش بەتایبەت بانگی مارک زۆگەربێرگ-ی کرد بۆ ئامادەبوون لەبەردەم لیژنەیەکی لێکۆڵینەوە کە تایبەت بۆ ئەو بابەتە دروستکرا بوو.



5 مانگ پێشتر - Apr 12 2018 10:56AM
Print Friendly and PDF
زیاتر