تەکنەلۆژیا

وێنەو زانیاری.. ئەپڵ ئایفۆنێک بەدیزاینێکی تەواو جیاواز بەرھەم دەھێنێت


پێگەی "idropnews" تایبەت بەبواری تەکنەلۆژیا، دیزاینێکی پێشبینی کراوی بۆ ئایفۆنی داھاتوو بڵاوکردەوە.

ئەگەر سەیری ئەم ئایفۆنە بکرێت، لەڕووی دیزاینەوە تەواو جیاوازە لەوانەی پێش خۆی، کە لەشێوەدا تاڕادەیەک لە نۆکیای "8800"ی بەناوبانگ دەچێت، ھەروەھا کەڤەرێکی سەرنج راکێشی ھەیە.

ئەم دیزاینە خوارە، کە کلیلێکی لەسەرەو بە تەچ ئیش دەکات، وەک ئەوەی لە ئایفۆنی "X" دا ھەیە، شێوەیەکی جوان و مۆدێرنی بەمۆبایلەکە داوە.

ئەم دەنگۆیانە ھاوکاتە لەگەڵ ئەوەی کە چەندین پێگەی ئەلیکترۆنی ئاماژەیان بۆ ئەوە کردووە کە، ئەپڵ لەئێستادا کار بۆ دیزانی مۆبایلێک دەکات کە توانای چەمینەوەی ھەیە.


3 مانگ پێشتر - Apr 12 2018 11:28AM
Print Friendly and PDF
زیاتر