تەندروستی

ئەم خۆراکانە زۆر گرنگن بۆ خانمانی دووگیان


خانمان لە قۆناغی دووگیانییاندا دەبێت زۆر ئاگاداری ئەو خۆراکانە بن کە لە ڕۆژانەدا دەیخۆن، تا زیان بە تەندروستی خۆیان و کۆرپەلەکە نەگەیەنن، گرنگترین ئەو خۆراکانەش کە بۆ تەندروستی خانمانی دووگیان بەسوودن بریتیین لە:-


١- ھێلکە: برێکی زۆر پرۆتینی تێدایە، خانمانی دووگیان دەتوانن رۆژانە یەک بۆ دوو ھێلکە بخۆن.
٢- ماسی سەلەمون: لە ھەموو جۆرە گۆشتەکان باشترە بەسەرچاوەی سەرەکی ئۆمێگا ٣ دادەنرێت و رۆڵێکی گەورەی ھەیە لە گەشەی کۆرپەدا.
٣- دانەوێڵە ھەمووی گرنگن چونکە خاوەن رێژەیەکی زۆرن لە ڕیشاڵ و ڤیتامین "E" و پرۆتین، پێویستە رۆژانە برێکی باشی لێبخورێت.
٤- شیر: دەوڵەمەندە بەکالیسیۆم کە بۆ ئێسک زۆر بەسوودە و پتەوی دەکات.
٥- خواردنی میوە لە دووگیانیدا توانای زیرەکی کۆرپە زیاد دەکات.


3 مانگ پێشتر - Apr 12 2018 1:54PM
Print Friendly and PDF
زیاتر