تەندروستی

ژنانی بەساڵاچوو دەبێ برۆکلی و قەرنابیت بخۆن



توێژینەوەیەکی نوێ دەریخستوە ئەو ژنانەی کەرۆژانە قەرنابیت و برۆکلی دەخۆن کەمتر توشی سەکتەی مێشک دەبن. 
بەپێی درەنجامی ئەو توێژینەوەیەی کەرۆژنامەی دەیلی مەیلی بریتانی بڵاویکردۆتەوە، ئەو ژنە بەساڵاچوانەی کەرۆژانە سێ بەش یان زیاتری ئەم جۆرە میوانەیان خواردووە لەرۆژێکدا، دەرکەوتوە مولولەکانی خوێنیان کراوەترە و توشی گیران نابێت.
بەپێی زانیارییەکان جۆرەکانی سەوزەی وەک برۆکلی و قەرنابیت و تور و شۆک بۆک، ئەوانەن کەخانمانی بەساڵاچوو سودی لێ دەبینن.
توێژەرانی خۆرئاوای ئوسترالیا لەکراولی، چاودێری ٩٥٤ ژنی بەساڵاچوویان کردوە کەتەمەنیان سەروو ٧٠ ساڵ بووە، و پشکنینی سەروو دەنگییان کردوە بۆ پێوانی ئەستوری بەشێک لەخوێنبەرەکان، دەرکەوتوە ئەو ژنانەی رۆژانە ئەم سەوزەیەیان خواردوە، ئەستوری خوێنبەرەکانیان (٠.٠٥) مایکرۆمیتەر بووە بەبەراورد بەوانەی ھیچیان نەخواردووە. ھەرچەندە جیاوازییەکە زۆر دیارنیە، بەڵام ئەم ئەستورییە کەمە دەتوانێ بتپارێزێت لەمەترسی سەکتەی مێشک و دەڵتە. 



هەفتە پێشتر - Apr 12 2018 2:46PM
Print Friendly and PDF
زیاتر