هەمەڕەنگ

وێنە و زانیاری...بەخێوکردن و تێچوی خێزانێک کە خاوەنی ١٦ منداڵن بزانە


خێزانی لیتی تەمەن 44 ساڵی دانیشتووی فلۆریدای ئەمریکا کە زیاتر لە 10ساڵی تەمەنی بە دووگیانبوون بەسەر بردووە  لە 16 کەس پێکھاتووە .

ڕۆژنامەی زە سەنی بەریتانی ئاماژە بۆ ئەوە دەکات لیتی و ھاوسەرەکەی ئەو پارەی ھەفتانە  بۆ خواردنی مناڵەکانیان خەرجیدەکەن زیاتر لە 460 جونەی ئەستەرلینیە و ھەروەھا ھەفتانە 42 بار لە جل دەخەنە جل شۆرەوە.

لیتی یەکەم منداڵی کە بوویەتی تەمەنی 21 ساڵە و ناوی دالیە،لە دوای ئەم کچەشی 12 منداڵی دیکەی بووە ھەروەھا سێ منداڵی دیکەش لەگەڵ منداڵەکانی خۆیدا بەخێودەکات.
دەڵێت زۆر خۆشحاڵە بە بوونی ئەم منداڵە زۆرانە ، ئێمە لەوە تێدەگەین کە دەبێت ژیانێک ھەڵبژێرین لە ژیانی زۆر کەس لە سەرتاسەری جیھاندا جیاوازبێت ، لیتی ئەو ڕاستیەشی نەشاردۆتەوە و دەڵێت ھەموو بەیانیەک کاتێک لە خەو ھەڵدەستم دەڵێم ئێمە بۆ دەبێت ئەم ھەموو منداڵەمان ھەبێت بەڵام لە ھەمان کاتیشدا بەخێوکردنی منداڵ بە خۆشترین کار لە جیھاندا دادەنێم.


خۆی و ھاوسەرەکەی ھەفتانە سەوزە و میوە بە کۆمەڵ دەکڕن ھەروەھا 12 گاڵۆن شیر دەکڕن،100 ھێلکە و 40 رەتڵ مریشک 40 بۆ 50 ڕەتڵ پەتاتە یان برنج دەکڕن لەگەڵ ھەموو ئەمانەشدا منداڵەکان فێری بیرکاری و زانست و زمان و مێژوو و ھونەر ھەروەھا وانەی وەرزشی دەکرێن.

لە کۆتایدا لیتی دەڵێت  زۆر کەس ھانیدەریانن بۆ بەخێوکردنی ئەم منداڵانە بەڵام ھەندێک کەس بە پێچەوانەوە ڕەخنەیان لە بوونی ئەم منداڵە زۆرانە لێدەگرین. 



3 مانگ پێشتر - Apr 12 2018 8:12PM
Print Friendly and PDF
زیاتر