تەندروستی

ھۆکاری سەرەکی بۆنی جەستە ئاشکرا دەکرێت


زانایان ئەو ھۆکارانەیان دەستنیشان کرد کە وا دەکات بۆنی جەستەی ھەندێک باشتر بێت لە ھەندێکی تر، یان ھۆکار چیە ھەندێک جەستەیان بۆنێکی ناخۆشی لێدێت؟ چۆن خۆیانی لێ ڕزگار بکەن؟...

توێژینەوەیەکی زانستی دەریخستووە بۆنی ناخۆشی جەستە زیاتر لەو کەسانەوە دەردەچێت کە کێشی زیادەیان ھەیە، واتە قەڵەون.

توێژینەوەکە ئاماژەی بەوە داوە، بۆنی ناخۆشی دەم لەو کەسانەوە دەردەچێت کە کێشیان زیادە، بۆ سەلماندنی ئەمەش ٨٨ کەس لە قەڵەوو لە جەستەی ڕێک بەشداریان لە توێژینەوەکەیا کردووە، دەرکەوتووە بۆنی ناخۆشی جەستەو دەم پەیوەندی ڕاستەوخۆی بەکێشی زیادەوە ھەیە.

پسپۆڕانی توێژینەوەکە دەڵێن، ئەو خواردنانەی کە دەوڵەمەندن بەچەوری و کاربۆھیدرایت کە زیاتر قەڵەوەکان دەیخۆن، ھۆکارە بۆ وشکبوونەوەی پەردەی لینجی بۆری ھەناسەدان.
ھەروەھا توێژینەوەیەکی تر دەریخستووە کە قەڵەوی ھۆکارە بۆ دەردانی بۆنی ناخۆش لە جەستەوە، چونکە مرۆڤی قەڵەو پێستی لەسەر یەک کەڵەکە دەبێت، بەمەش ئارەقی تێدا کۆدەبێتەوەو بۆنی ناخۆش دەردەدات.

کۆبوونەوەی ھەردوو گازی ھایدرۆجین و میسان لە جەستەی قەڵەوەکان دا ھۆکاری سەرەکی بۆنی ناخۆشی جەستەو دەمە، ھەروەھا قەڵەوی دەبێتەھۆی کەڵەکەبوونی بەکتریا لە گەدەدا، کە دەبێتەھۆی دروستبوونی بۆنی ناخۆش.

بۆ بەدەستھێنانی بۆنێکی خۆشی جەستە، ئەو پسپۆڕانە ڕێنمایی دەکەن سیستمێکی خواردنی تەندروست پەیڕەو بکرێت و کێشی جەستەش بۆ باری ئاسایی بگەڕێندرێتەوە.


3 مانگ پێشتر - Apr 13 2018 5:31PM
Print Friendly and PDF
زیاتر