تەکنەلۆژیا

پەرەپێدانی قوماشێکی زیرەک کە توانای ھەڵگرتنی داتا و زانیاری ھەیە


تیمێک لەئەندازیارانی زانکۆی Washington پەرەیان داوە بەقوماشێکی زیرەک کە توانای ھەڵگرتن و خەزنکردنی داتای ھەیە.
قوماشە زیرەکەکە تایبەتمەندی موگناتیسی ھەیە بەھەمان تەکنیکی ھارد دیسک کە جەمسەری موگناتیسی باکور و جەمسەری باشووری ھەیە و دەتوانێت داتا و زانیارییەکان ھەلبگرێت.
لەم تەکنیکەدا، لەڕێی لێخشاندنی ھەردوو جەمسەرە موگناتیسییەکە بەچەند شوێنێکی جیاوازی قوماشەکە کۆدێک دروست دەبێت کە دەکرێت لەداھاتوودا بۆ نمونە وەک کارتی ئەلیکترۆنی بەکاربھێنرێت و داتا و زانیارییەکانی تایبەت بەکارمەندەکان لەخۆ بگرێت.
بەو جۆرە پێویست ناکات کارمەندەکان جلوبەرگی رەسمی لەبەر بکەن بەڵکو ئەو کۆدەی سەر قوماشەکە سکان دەکرێت کە زانیارییەکانی  تیادا ھەڵگیراوە.
تیمی ئەندازیارەکانی زانکۆی Washington بەنیازن پەرەی زیاتر بەو تەکنیکە بدەن بۆ ئەوەی قوماشە زیرەکەکە توانای ھەڵگرتن و خەزنکردنی چەندین گێگابایت لە داتای ھەبێت.  



6 مانگ پێشتر - Apr 14 2018 11:51AM
Print Friendly and PDF
زیاتر